ساڵانە ڕۆژی ٢٥ ی نۆڤەمبەر، هەموو کوچکەکانی کۆمەڵگا، بە هەموو بوارەکانیەوە، سیاسی و کۆمەڵایەتی و دارایی و دەروونی و بەڕێوەبردن و تەنانەت بواری جوگرافیش، دەبنە فریاڕەس و خوازیاری کەمکردنەوەی توندوتیژی و نایەکسانی دەبن بەرامبەر بە ژن، تا ئێرە دوبارە و تەنانەت چەقبەستوو و نەگۆڕە، بێ ئەوەی ئاوڕ لەو درزە بدرێتەوە کە لە نێو چین و ئاست و ڕەگەز و بۆچوون و بڕوای خەڵکدا دروست بووە.
بە پێی شارەزایی ئەو کەسانەی لە بواری توێژینەوەکاندا لە بواری یاکسانی لە ژینگەی ژیاندا کار دەکەن، دەبێ ئەم ڕوانگەی توندوتیژیەی باس دەکرێت بگوڕرێت، واتە ئەو توندوتیژی و نایەکسانیەی بەتایبەت لە هەندێ شوێنی ناهاوسەنگ لە ئابووری و کۆمەڵایەتیدا، تەنها ژن زەرەرمەند نیە لێی، بەڵکو نایەکسانی ئابووری دەروازەیەکە بۆ نایەکسانی کۆمەڵایەتی، ئەویش هەنگاوێکە بۆ بەرەو نایەکسانی لە مافی هەموو تاکێك، ڕوشانی متمانە و هەڵوەشاندنی ڕایەڵی خێزان و ڕوخانی بنەمای یەکگرتن و شێواندنی یەکەی کۆمەڵگا.
کاتێ تەنها ١٠ کەس خاوەنی ٩٠% ی ئابووری هەموو دەوڵەت دەبن، ئەویتر خاوەنی ١٠% ی ئەو ئابووریە بێ، ئەوا ئاسایی کۆمەڵگا ناهاوسەنگ و پەراوێز چڕتر و لاواز دەبێ لە لوتکەیەکی خاوەن زەبروزەنگ و دەسەڵات، نایەکسانی ئابووری و کۆمەڵایەتی دروست دەبێ، کە بۆ مانەوەی خۆی ترس و تۆقاندن و گەمژەیی و ناچاری و ملکەچی لە تاکەکاندا دەچێنێ، زۆر ئاسایی تاك بەرەو لاڕێ دەبات.
کیت پیکتKate Pickett شارەزا لە بواری یەکسانی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی یۆرك لە ١١/٢٢/ ٢٠١٦ دا دەنووسێت:
[ نایەکسانی ئابووری نایەکسانی کۆمەڵایەتی دروست دەکات، بە هەردوکیانەوە دەسەڵات بەهێز دەکەن، ئاستەکان جیادەکەنەوە، جیاوازیەکان ڕوونتر دەبن، زیان بە سەرجەم شتروکتوری کۆمەڵایەتی دەگەیەنن]
لە بستەخاکێکی وەکو کوردستان، کە ڕێژەی نایەکسانی ئابووری ئەوەندە گەورو بێت و نایەکسانی کۆمەڵایەتی ئەوەندە بەرفراوان و زەق بێت، چۆن دەکرێ چمکێکی بچوکی گرفتی کۆمەڵگا بکەیتە کرۆکی کارکردن و لە چارەسەر بگەڕێی.

کاتێ کۆمەڵگا خۆی لە ژێر زەبری گەورەترین ئاستەنگدا دەناڵێنێ، ئەویش نایەکسانی و نادادپەروەری ئابووریە، کە میللەت برسی دەکەیت، کۆمەڵێ دیاردەی نەشیاو ڕۆ دەکەیتە نێو کۆمەڵگاوە، کە خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکان وەکو ئاو و کارەبا لە خەڵك دەبڕێ، ئاسایشی ئاو و خۆراك نائارام دەکەیت، خەڵك بەرەو ناڕەوایی بۆ دەستکەوتنی قوت هان دەدەی، کە بژێوی دەبڕێ ژن و پیاو تووشی توندوتیژی دەکەی، لەژێر سێبەری ئەم گرفتانەدا چۆن دەست بۆ چارەسەری چمکێك دەبرێت کە توندوتیژیە بەرامبەر ژن.

کاتێ هەموو گرفتێکێ کۆمەڵگا توندوتیژیە بەرامبەر هەر تاکێك، نەبوونی و بەسێتی و سەرمابوون و بێ کاری و دەستبەتاڵی و بڵاوکردنەوەی ناوشیاری و ترس و سەرکوتکردن، زۆریتر، توندوتیژین دژ بە ژن و مناڵ و پیاو و گەنج و پیر، ژینگەی دروست هەر پاکی ئاو و هەوا نیە، پاکی و پاکیزەیی دەسەڵات و پەیڕەو پرۆگرامەکەی، ئابووریەکەی، ئیرادەی سەربەخۆی، ناتاکڕەوی و ڕاستگۆییەکەی، خزمەتەکەی، لێپرسراویەکەی بەرامبەر جەماوەریش دەگرێتەوە.
تێڕوانینی نوێی ژینگەش، خۆی لە دادپەروەری لە هەموو بوارەکاندا دەبینێتەوە، چونکە میللەت لە ژێر ساباتێکی تاریك و ئاڵۆز و برسی و سەرما و بێ کار و شێواودا ناتوانی تەندروست بێت.
د. مەدیحە سۆفی

هاوسەرۆکی ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی - کوردستانی

مقالات

Default Image

المستقبل للدول غير المتقاعسة مناخياً

المصادقة على اتفاقية باريس حول تغيّر المناخ تؤشّر إلى عصر جديد، تحكمه قواعد مختلفة عما كان سائداً من قبل. قبل مؤتمر باريس العام الماضي، كان البعض يراهن على أن الاتفاق لن يحصل، والنتيجة كانت توقيع مئتي دولة، بما فيها الملوثان الأكبران الولايات المتحدة والصين.…

دستور اقليم كردستان باللغة الكردية

الإعلان العالمي لحقوق الإنسان

دستور اقليم كردستان باللغة العربية

Go to top