پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی – کوردستانی

پەرەگرافی یەکەم :

  1. ناوی ڕێکخراوەکە : ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی – کوردستانی
  2. پێناسەی ڕێکخراوەکە : ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی – کوردستانی ڕێکخراوێکی ناحکومی
    خۆبەخشە، لە وڵاتی نەرویج دامەزراوە بۆ داکۆکی لە مافی مرۆڤ و ژینگە لە کوردستانی
    باشور و خاوەن پێگەی سەربەخۆ و ئازادی خۆیەتی.
    پەرەگرافی دووەم :
    شوێنی ڕێکخراوەکە
  3. شوێنی سەرەکی ئەم ڕێکخراوە وڵاتی نەرویجە.
  4. ئەم ڕێکخراوە مافی ئەوەی هەیە کە نوسینگە و نوێنەری لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان
    هەبێت، وە بۆی هەیە لقی لە دەرەوەی کوردستانیش هەبێت.
    پەرەگرافی سێیەم
    نیشانە
    لۆگۆی ئەم ڕێکخراوە لە سێ ڕەنگی سەرەکی پێكدێت ( سەوزی کاڵ _ شینی کاڵ_ سپی )، کە
    نیشانەی ڕەنگی سروشت و ژیان و ئاشتین.
    پەرەگرافی چوارەم
    ئامانجەکانی ئەم ڕێکخراوە :
  5. کارکردن بۆ پاراستنی ژینگە وسروشت لە کوردستانی باشور کە سەرجەم سەرچاوەکانی ئاو و
    دارستان و خاکەکەی دەگرێتەوە، و پەرەپێدان و گەشەپێدان و پاراستنی ئەم بوارانە بەتایبەت
    سەرچاوەکانی ئاو.
  6. وشیارکردنەوەی جەماوەر لە بواری ژینگە و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری ژینگەیی بۆ پاراستنی
    سامانی سروشتی و بەفێڕۆنەدانی، سازدانی هەڵمەتی وشیارکردنەوە لەبارەی پاك ڕاگرتنی
    شوێنە گشتیەکان و دوورخستنەوەی ئەگەری زیانبەخشین بە تەواوی ژینگە، بەگرتنەبەری ڕێ
    و چارەی جیاواز و لەبار بەتایبەت لە ڕێگای ڕاگەیاندن لە شێوەی بڵاوکراوە بۆ خوێندنەوە یا
    بەرنامەی ڕاستەوخۆ لە ڕادیۆ وکەناڵەکان.
  7. هاوبەشی وهاوکاری لەگەڵ کاربەدەست و وەزارەتەکانی دەوڵەت و دامەزراوەکانی تایبەت بە
    ژینگە لە پێناو پاراستنی داهاتەکانی سروشت.
  8. هاوکاریکردن لەگەڵ ئەو ڕێکخراو ودەستە ناحکومیانەی لە بواری ژینگە وسامانی سروشتی
    کار دەکەن، بۆ پەرەپێدان و گەشەکردنی ئەو بەرنامە و ڕێگا چارەسەرەی بۆ پاراستنی ژینگە
    پەیرەو دەکرێن.
  9. گۆڕینی بەرنامەی ئابووری و پەرەپێدانی بواری ئابووری لەسەر بناغەی پاراستنی ژینگە و
    پاراستنی مافی نەوەکانی داهاتوو.
  10. هەوڵدان بۆ دەستکەوتنی زانیاری و خشتەی پەیوەست بە بواری ژینگە سامانی سروشتی
    وبوونی ئازادی بیروڕا و بەتایبەتی ئازادی لە بواری ڕاگەیاندن و ڕێگەدان بۆ
    وشیارکردنەوەی جەماوەر لە کۆمەڵگا ودەرخستنی ڕاستەکان لەبارەی داهاتی سروشتی وڵات.
  11. کارکردن بۆ بەستنی کۆڕ و کۆبوونەوە لەسەر ئاستە جیاوازەکان کە ئامانجی چارەسەرکردنی
    کێشە ژینگەییە هەنوکەییەکان بێت.
  12. شیکردنەوەی پێشنیار و بۆچوونەکان و هەڵسەنگاندنیان بۆ دانانی پرۆژە ویاسا و ڕێسای
    تایبەت بۆ پاراستنی ژینگە و کارکردن بۆ پێشخستنی توێژینەوە ولێکۆڵینەوە لە بارەی بابەتە
    ژینگەییەکان و خستنەڕووی دەرئەنجامەکانی و پێشکەشکردنی بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ
    کارکردن لەسەری.
  13. هاوبەشی کردن لە دانانی پلان و بەرنامە و پرۆژە و چالاکی ژینگەیی لەنێوخۆدا،
    تەرخانکردنی بڕێك لە بودجە بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی پاراستنی ژینگە وەکو دەزگای
    تەکنەلۆژی مۆدێرن و یارمەتیدانی شارەزا و پسپۆری ژینگەیی لەو بوارەدا.
    پەرەگرافی پێنجەم
    بنەماکانی کارکردنی ئەم ڕێکخراوە :
  14. وابەستەبوونی هەموو جومگەکانی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و سیاسی و ئابووری زۆریتر
    لەبوارەکانی دیکەی ژیانی مرۆڤ بەیەکترەوە، کە هەموو تەواوکەری یەکترن و کاریگەریان
    لەسەر ژیانی مرۆڤ و ژینگەکەی هەیە.
  15. پاراستنی هەموو پێکهاتەکانی سروشت لە کوردستان و جیهان بەگشتی، بە مرۆڤ وئاژەڵ و
    ڕوەكەوە، بە گیاندار و ناگیانەوە.
  16. هاوکاری وڕێکخستنی کارەکان لەگەڵ هەموو لایەنەکان، بۆ ڕێگرتن لە برسێتی و نەبوونی و
    پیسبوونی ژینگە.
  17. فەراهەمکردنی بەرژەوەندی گشتی و بەهەنددانانی لەسەرووی هەموو بەرژەوەندیەکان.
  18. کارکردن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی پاك و تەندروست و پەرەپێدانی هۆکاری باشترکردنی و
    پاڵپشتکردنی بەرنامە وپلانی پاراستنی سروشت و دەرامەتەکانی و کەمردنەوەی هۆکارەکانی
    پیسبوونی ژینگە و گەیاندنی زیان بە دەوروپشت و بە ژینگەی جیهان بە گشتی.
  19. هەوڵدان بۆ سوودوەرگرتنی لۆژیکی وەبەرهەمهێنانی لەباری داهات وسامانە سروشتیەکان لە
    چوارچێوەیەکی ڕێگەپێدراودا و گرتنەبەری ڕێوشوێنی زانستی کە دۆستی ژینگە و سروشت
    بێت، کە بنەمای گەشەی بەردەوام و درێژخایەنی هەبێت و پلان و پرۆژەی سودمەندی هەبێت
    بەرامبەر ژینگە.
  20. پاراستنی دارستان و ئاژەڵ و ڕوەك و هەموو ئەو زیندەوەرانەی ترسی لەناوچوونیان هەیە، و
    هەموو ئەو ناوچە گردۆڵکە وشیو و دۆڵانەی کە زیندەوەر و وردە زیندەوەر تیایدا دەژین، و
    ببنە ناوچەیەکی پارێزراو بۆ نەوەکانی داهاتوو.
  21. وشیارکردنەوەی جەماوەر و ڕاهێنانیان لەسەر هەڵکردن لەگەڵ ژینگەیەکی دروست و
    نەگەیاندنی زیان بەدەوروپشتی خۆیان.
  22. ڕونکردنەوەی ئەو مەترسیانەی بەهۆی هەڕەشەی کارەساتە سروشتیەکانەوە ڕوودەدەن و
    هەوڵدان بۆ پشتبەستن بە تەکنەلۆژیای نوێ بۆ کەمکردنەوەی هۆکاری ئەو کارەساتانە.
  23. هەوڵدان بۆ فەراهەمکردنی دیموکراتی و گەشەپێدان و دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی
    نێو کۆمەڵگا، وابەستەبوون بە بنەما مرۆڤایەتیەکان و کارکردن لەسەر ڕیزگرتن لە مافی
    مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، کارکردن بۆ داکۆکیکردن لە ژینگە بەبێ پەیڕەکردنی ماف
    و دادپەروەی کۆمەڵایەتی ناکرێت، ئەمانەش بەردی بناغەی سەرەکی و فەلسەفەی زانستی
    ژینگەن.
    .
    پەرەگرافی شەشەم
    مەرجەکانی بە ئەندام بوون و ڕێکاری کارکردن لەم ڕێکخراوە :
  24. هەر کەسێکی دانیشتووی کوردستان یا عیڕاق یا هەر دەوڵەتێکی ئەوروپی، بۆی هەیە ببێتە
    ئەندام لەم ڕێکخراوەدا، بێ جیاوازی لە ئاین و نەتەوە و ڕەگەز یا هەر جیاوازیەکی دیکە،
    بەمەرجێ تەمەنی سەرووی هەشدە ساڵ بێت.
  25. پاش پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەندام بوون، پابەندی پەیڕەو و پرۆگرام و ئامانجەکانی ئەم
    ڕێکخراوە بێت و ئابوونەی دیاریکراوی خۆی بدات.
  26. ئەم ڕێکخراوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی قۆڕخ نەکات.
  27. خاوەن ڕەوشت و پێگەی باشی کۆمەڵایەتی بێت و هیچ تاوانێکی لەسەر نەسەپابێت
    پەرەگرافی حەوتەم
    ئەرك و مافی ئەندامێتی لەم ڕێکخراوەدا
    یەکەم : مافەکانی ئەندام
  28. بەشداریکردن لە بەرنامە و کۆبوونەوە و کۆنگرەکانی ڕێکخراو وخستنەڕووی تێبینی و ڕەخنە
    و ڕاوبۆچوونەکان سەبارەت بە کارەکانی.
  29. لەکاتی نوێنەرایەتی ڕێکخراوەکەدا و بەشداری کردن لە کۆڕوکۆبوونەوەکاندا، دەبێ بە ناوی
    ڕێکخراوەوە قسە بکات و لە سنووری ئامانجەکانی نەچێتە دەرەوە.
  30. هەموو ئەندامێك مافی خۆپاڵاوتن و هەڵبژاردن و دەنگدانی دەبێت لەو ڕێکخراوەدا.
  31. هەموو ئەنندامێك مافی وازهێنانی هەیە پاش ئاگادارکردنەوەی ڕێکخراوەکە و دیاریکردنی
    هۆکارەکانی.
    ئەرکەکانی ئەندام
  32. دەبێ مرۆڤ و ژینگە و سروشت بپارێزێ.
  33. ڕۆڵی هەبێ لە چالاکیەکانی ڕێکخراوەکە بۆ پاراستنی مرۆڤ و ئاژەڵ و ژینگە و سروشت.
  34. هەر کەسێك بوو بە ئەندام و شێوازی پەیڕەوپرۆگرامەکەی قبوڵ کرد، دەبێ وابەستەی هەموو
    بڕیارێك بێت کە لە ڕێکخراوەکەوە دەردەچێت.
  35. دەبێ کار بکات بۆ خۆ وشیارکردنەوە و خۆ دەوڵەمەندکردن بە بنەمای پەروەردەی ژینگەیی لە
    پێناو پاراستنی ژینگە و سروشت و ماڤی مرۆڤ.
  36. پابەند بێت بە ئابوونەی ئەندامێتی لەو ڕێکخراوەدا.

پەرەگرافی هەشتەم
کۆتایی هاتن بە ئەندامێتی :
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوەکە دەتوانێ ئەندامێتی هەر ئەندامێك کۆتایی پێ بهێنێ ئەگەر :

  1. ئەو ئەندامە بە پێی پەیڕەوپرۆگرامی ڕێکخراوەکە کار نەکات و پشت گوێی بخات.
  2. ئەگەر ئەو ئەندامە ڕەچاوی ڕەوشت و هەڵسوکەوتی شیاو نەکات و ببێتە ناوزڕاندنی ئەو
    ڕێکخراوە.
  3. هەڵەی گەورە بکات و ببێتە هۆی زیانی ڕاستەوخۆ بۆ ڕێکخراوەکە.

پەرەگرافی نۆیەم
بەڕێوەبەڕایەتی ڕێکخراوەکە
بەڕێوەبەڕایەتی گشتی :

  1. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێکهاتووە لە سەرجەم ئەندامانی ڕێکخراوەکە، و بریتیە لە لوتکەی
    دەسەڵات و کۆبوونەوەکانی وەکو کۆنگرەی گشتی لە دوو ساڵ جارێك دەبەسترێت و، سەرۆکی
    ڕێکخراوەکە یا نوێنەرەکەی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکان دەکات.
  2. دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەتوانێ داوای بەستنی کۆنگرە ی ڕێکخراوەکە بکات، بۆ دیاری
    کردنی :
     میکانیزمی کارکردن و پەیڕەوی ناوخۆ و ئامانجەکانی ڕێکخراو.
     هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی نوێ بۆ ڕێکخراوەکە.

پەرەگرافی دەیەم
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
یەکەم : پێکهاتەی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و دەسەڵاتەکانی :-
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پێکهاتووە لە سەرکردایەتیەکی هاوبەش لە سەرۆك و هاوسەرۆك و جێگری
سرۆکایەتی و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کە لە پێنج کەس کەمتر نیە و لەو کەسانە بن کە
خاوەنی توانان و شارەزان لە بواری ژینگە وکۆمەڵگای مەدەنی و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیەوە بۆ
ماوەی دوو ساڵ هەڵدەبژێررێن.
کار و دەسەڵاتی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لەم خاڵانەی خوارەوەدا کۆدەبێتەوە :

  1. ڕەزامەندی لەسەر پێشنیاری ئەندامان و چالاکیەکانی ڕێکخراوەکە.
  2. پێشکەشکردنی پیشنیار و بۆچوونەکان بۆ هەموارکردنی پەیڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوەکە، بۆ
    بەڕێوەبەرایەتی گشتی بۆ بڕیاردان لەسەری لە کاتی بەستنی کۆنگرەدا.
  3. جێبەجێکردنی بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
  4. بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەسەڵاتی کردنەوەی نوسینگە و لقی نوێی ئەو ڕێکخراوەی هەیە لە
    کاتی پێویست و گونجاودا.
  5. بڕیاردان بۆ ئامادەکردنی پلانی ساڵانەی ڕێکخراو.
  6. پێداچوونەوە بە سرجەم ڕاپۆڕتە داراییەکان و هاوتاکردنی و پێشکەشکردنی بە دەستەی
    بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراوەکە.
  7. بەڕێوەبردنی دارایی ڕێکخراوەکە و وەرگرتنی ئابوونە و بەخشین و خەرجی بۆ
    پێداویستیەکانی ڕێکخراوەکە.
  8. جێبەجێکردنی بەرنامەی پرۆژەکان و سەرپەرشتیکردنی.
  9. بریاردان لەسەر داواکردنی وازهێنان لە کارکردن و ئەندامێتی لە لایەن ئەندامانی
    ڕێکخراوەکەوە.
    دووەم / بڕیارەکانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی :
  10. ئەو بڕیارانەی تایبەتن بە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و لە پەیڕەو وپرۆگرامدا هەن و بەدەنگدانی
    زۆربەی ئەندام جێگیر کراون.
  11. ئەو بڕیارانەی تایبەتن بە سەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و جێگرەکانی، بە پێی ئەو
    دەسەڵاتەی فەراهەم کراوە لە پەیڕەو و پرۆگرامدا دەدرێت، بەهەمان شێوە ئەو بڕیارانە بۆ
    سەرۆکی نوسینگە و لقەکانی دیکە دەدرێت لە وڵاتە جیاوازەکاندا.
    سێیەم/ کۆبوونەوەکانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەنگدان لەسەری :
    دەستەی بەڕێوەبەرایەتی مانگی جارێك کۆبوونەوە دەکات، بە داواکردنی لە لایەن سەرۆکەکەیەوە،
    و دەتوانرێ لەسەر داوای دوو لەسەر سێی ئەندامان کۆبوونەوەی هەنوکەیی بکرێت، لەکاتێکدا کە
    پێچەوانە نەبێت لەگەڵ پەیڕەوی ناوخۆ، بڕیارەکانیش بە ئامادەبوونی زۆربە دەدرێن.
    چوارەم / دەسەڵاتەکانی سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی :-
  12. بانگەواز بۆ خولی کۆبوونەوە ئاسایی و نائاسایەکانی ڕێکخراو.
  13. ئەو ڕێکخراوە دەبێتە نوێنەر بەرامبەر لایەنە جیاوازە فەرمیەکانی حکومەت وەکو
    بەڕێوەبەرایەتیەکان و داد و هەروەها ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوەکانی
    کەرتی تایبەت و ئەوانیتر.
  14. پەیڕەوکردنی هەموو ئەو دەسەڵاتانەی دەستەی گشتی پێی دەسپێرێ.
  15. تخویل کردنی جێگرەکانی یا هەرکەسێکیتر بۆ ڕاپەڕاندنی هەندێ لە دەسەڵاتەکانی .
  16. جێگر کاری سەرۆکایەتی دەکات لەکاتی ئامادەنەبوونی سەرۆك و هاوسەرۆك.
    پێنجەم / ماوەی کاری دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
    ماوەی بەڕێوەبەرایەتی دوو ساڵە، بە هەڵبژاردنی دەسەی نوێ، کاری دەستەی پێشوو کۆتایی دێت.

پەرەگرافی یازدەهەم
دارایی ڕێکخراوەکە :
یەکەم / سەرچاوەی داهاتەکانی ڕێکخراوەکە بریتیە لە :

  1. ئابوونەی بەئەندام بوون و ئابوونەی ساڵانە.
  2. ئەو بەخشینانەی لە لایەنە فەرمی و نافەرمیەکانەوە دەدرێت.
  3. ئەو بەخشینە ئازاد و بێ مەرجانەی لەلایەن ئەندامەکان و کەسانی دیکەوە پێشکەش دەکرێن.
  4. ئەو یارمەتی و بەخشینانەی لە ڕێکخراوە ئیقلیمی و دەوڵەتیەکانەوە وەردەگیرێن پاش
    ڕەزامەندی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراو.

دووەم / ڕێکخراوەکە خاوەنی بەڕێوەبردن و دارایی سەربەخۆی خۆیەتی و کەسایەتی مۆڕاڵی خۆی
هەیە.
سێیەم / دارایی ڕێکخراوەکە لە بانکێك یا زیاتر دەپارێزرێ کە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بە ڕەزامەندی
سەرۆکەکەی، دیاری دەکات.
چوارەم / دەبێ ڕێکخراوەکە ئەو بڕە پارەیە لە پەڕاوی دارایی تایبەت و بەپێی ڕێوشوێنی ژمێریاری
ئاسایی تۆمار بکات.

پەرەگرافی دوازدە
هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوەکە :
ڕێکخراوەکە بە بڕیاری دوو لەسەر سێی ئەندامانی دەستەی گشتی هەڵدەوەشێتەوە، بە مەرجێك
زۆربەی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ڕەزامەندی لەسەر بێت، پاشان داراییەکەی یەکلا
دەکرێتەوە و هەر پارەیەك دەمێنێتەوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەکە دیاری دەکات.