دارستانەکانی کوردستان، بەشێک لە ناسنامە و ژیانی ئەم خاکەن؛ سەرچاوەی ئاو، هەوای پاک و پەنای دەیان جۆر ئاژەڵ و ڕووەک و بەشێکی گرنگ لە هاوسەنگی ژینگەیی ناوچەکەن. بەڵام ئەم سامانی سروشتییە ساڵانێکە لەژێر مەترسیی چاڵاکییە سەربازییەکان و بڕینی بەردەوامی دارەکاندا قرارە.
بڕینی دارستانەکانی کوردستان بۆ دروستکردنی ڕێگا و پۆستە سەربازییەکان، سووتاندنی ناوچە دارستانییەکان و لەناوبردنی ژینگەی سروشتی، تەنها لەدەستدانی چەند دارێک نییە؛ بەڵکوو لەناوبردنی بەشێکە لە ژیانی سروشتی و داهاتووی ئەم خاکە.
کوردستان بە خوێنی خەڵکەکەی و بە خاک و سروشتی وێرانکراوی خۆی، زیانی زۆری لە جەنگ و دەستێوەردانی سەربازی بینیوە. ئەو خاکەی پێشتر بریندار کراوە، ئەمڕۆش نابێت دارستانەکانی ببنە قوربانیی زیاتر.
بڕینی هەر دارێک، بەشێکە لە لەدەستدانی ژینگە؛ و لەناوبردنی دارستان، لەناوبردنی داهاتووی نەوەکانی داهاتووشە.
ئێمە بە توندی هەر کردارێک کە ببێتە هۆی وێرانکردن و لەناوبردنی دارستان و ژینگەی کوردستان، بە تایبەتی ئەو کردارەی لە چوارچێوەی چاڵاکییە سەربازییەکاندا ڕوودەدات، مەحکوم و ئیدانە دەکەین.
کوردستان تەنها خاک نییە؛ ژیانە.
دارستانەکانی کوردستان تەنها دار نین؛ بەشێکن لە داهاتووی ئەم خاکە.
سروشتی کوردستان نابێتە قوربانیی جەنگ و چاڵاکییە سەربازییەکان.
