لە روژى ژینگەى کوردستاندا

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

ژینگەدۆستان و خەمخۆرانی سروشتی نیشتمان.

لە ڕۆژی ژینگەی کوردستان کەڕێکەوتی ١٦ / ٤ هەموو ساڵێک دەکات، پەیامی ژینگە پارێزی ڕادەگەیەنین، دووپاتی دەکەینەوە کە پاراستنی ژینگە لای ئێمە تەنها دروشمێکی وەرزی نییە، بەڵکو پرس وبابەێکی کەلتوری و ڕۆشنبیزی و ستراتیژی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردیە . پێویستە هەمیشە وەک “پارێزەری ژینگە” بەردەوام بین لە هەوڵەکانمان. بۆ پاراستنی ئەم خاک و ئاو و هەوایەی کە سەرمایەی نەتەوەیی و بنچینەی ژیانێکی تەندروستن.

ڕێکخراوەکەمان ژینگەی سروشتی وئیکۆلۆجی کوردستان وەک یەکێک لە پایە گرنگەکانی گەشەپێدانی بەردەوام ناساندووە.

زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی، بەردەوامبوون لە هەڵمەتەکانی نەمامچاندن و پاراستنی دارستانە سروشتییەکان و

پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو گرنگترین فاکتەری پاراستنی ژینگەیین و بایەخدانی بە مامەڵە و ئیدارەدانی ئەم بوارەش هەمیشە پێشەنگی گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان بووە، ئەمەش پێویستی بە هاوکاری و هەمئاهەنگی هەمووان هەیە، بۆ ئەوەی کوردستان ببێتە نموونەی ژینگەسازی ودروستی لە سەر ئاستی ناوچەکە وجیهانیش .

بەڵێن دەدەین کە لە ڕێگەی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و ئەندامە کاراکانمانەوە، کاری جددی بکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە لە بەرنامە و پەیڕەوی کار وچالاکیەکانماندایە، بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بەپاراستنی ژینگەی کوردستانەوە هەیە، کە ڕۆژانە لەلایەن دەوڵەتی تورک لە ناوچە داگیرکراوەکانی باشووری ژینگەسوتماک دەکرێن و دەوڵەتی ئێرانیش بە بیانووی جیاجیا تۆپباران و بەدڕۆن و بە ئەنقەست ئەسوتێنێ و تێکدەدات.

با هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی کوردستانێکی سەوزتر و تەندروستتر بۆ نەوەکانی داهاتوو جێبهێڵین.

بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای ژینگەدۆستی.

رێکخراوى سەوزى ئەوروپى – کوردستانى .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *