گەلی ئێران لەنێوان ئەتوم و ئاشتی دا

ژیان یاسین

لەسەرەتای شەری هاوبەشی ئەمریكا و ئسرائیل ( بە بەرژەوەندی جیاوازەوە) بو سەر خاكی ئێران پەیامی جوراوجواربلاودەكرانەوە بەتایبەت لەلایەن دونالد ترامپەوە سەروكی ئەمەریكا ، پەیامەكانیان باسی گەلی ئێران و ئاشتی و بژێوی باش تێدابو رەنگە تا ئاستێك خەلكانێك ناوخوی ئێران دلیان پێ خوش بوبێت ،

شەرەكە دەستیپێكرد و لە هەرەشەكردن دەرچو و بە چەكی پێشكەوتو یی جیاوازەیە ئاسمانیان پركرد لە دوكەل و سەرەرای بەئامانجگرتنی هەندێك لە سەرانی ئێران ، خەلكی سڤیلیش گیانیان لەدەستدا و ترس و دلەراوكێیەكی زوری بەدوایی خویدا هێنا بەتایبەت بو پێكهاتەكانی وەك كورد لەناوخویی دەولەتی ئێران .

ئەوەی جێی باسە دوایی تێپەربونی زیاتر لە مانگێك بەسەر ئەم شەرە بێ دەستپێك و بێ كوتاییەدا ، ئەوەی كە گوێمان لێنابێت لە پەیامەكاندا تەنها بابەتی ماف و مروڤ و ئاشتی و دیموكراسیە ، شەرەكە لەلایەك نەهێشتنی چەكی ئەتومی ئێران و پیتاندنی یورانیومە و لەلایەكی تر دەستگرتنە بەسەر نەوتی ئێران و كونترولكردنی گەرویی هورمز و چەندین ئامانجی تری ئابوری .

ئەوەی لەم ناوەندەدا پشتگوێخراوە و كەس باسی ناكات پرسی ماف و مروڤ و ئاشتیە

بەئامانجگرتنی نەخوشخانە و قوتابخانە و شوێنە خزمەتگوزاریەكانە .

لێرەدا دیارە زوربەی شەرەكانی ئەمریكا لەژێر پەردەی مافی مروڤ دا كراون و ئامانجی سەرەكی دەستگرتن بوە بەسەر كەرتی ئابوری ئەو ولاتانە بەتایبەت نەوت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *