رێکخراوی کۆپەرنیکۆس چییە؟

رێکخراوی کۆپەرنیکۆس بریتییە لە ناوەندێکی زانستی سەر بە یەکێتی ئەوروپا، کە بەدواداچوون بۆ شەش بواری زانستی دەکات ئەوانەش بریتین لە بەرگەهەوای گۆی زەوی، ژینگەی نێو دەریاکان، دۆخی زەوی، گۆڕانی کەشوهەوا، کارەساتی سروشتی و دابینکردنی ئاسایش و لەگەڵ بەڕێوەبردنی کێشەکان و دانانی چارەسەر لەو بوارانەدا. لە دوا ڕاپۆڕتیدا، ئاماژەی بەوەدا، کە کێشەی کەشوهەوا هەر بەردەوامە و پلەی گەرمی لە سێ مانگی کۆتایدا واتە (مانگی ٦،٧،٨) بەرزترین ئاستی تۆمار کردووە، لەوەتەی پلەی گەرمی تۆمار دەکرێ. ئەمەش کاردانەوەی لەسەر شێواندنی ئاسایشی سەر گۆی زەوی دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *