لەگەڵ دەستپێکی شۆڕشی پیشەسازیدا لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەوە و بە بەگەڕخستنی فابریکەکانی بەرهەمهێنان بە وزەی تەقلیدی (خەڵوز، نەوت، گاز)، هێدی هێدی ڕێژەی گازە گەرمکەرەوەکان و بەتایبەت دووەم ئۆکسیدی کاربۆن زیاتر بوو و بووە هۆکاری بەزبوونەوەی پلەی گەرمی ئەتمۆسفێری گۆی زەوی.
ئەم هێڵکارییەی خوارەوە، دەرخستنی تێکڕای ئەو بەرزبوونەوەیە لە پلەی گەرمی هەوادا، بە بەراورد لەگەڵ سەردەمی پێش پیشەسازی. واتە لە ساڵی ١٨٥٠ وە تا ساڵی ٢٠٢٣، هەر هێڵێک ئاماژەیە بۆ تێکڕای پلەی گەرمی ساڵێک، ڕەنگی شین بۆ پلەی سارد و ڕەنگی سوور بۆ پلەی گەرم.
ئەم هێڵکارییە لە ساڵی ٢٠١٥وە لەلایەن توێژەری گۆڕانی کەشوهەوا پرۆفیسۆر هاوکینگ لە زانکۆی ریدینگ University of Reading ئامادەکراوە و لە کۆتایی ئەم مانگەدا هێڵکاری ساڵی ٢٠٢٤ بڵاودەبێتەوە.