خەتای دەستەلات نیە ، خەتای ئوپوزسیون و حزبە بچوكەكانە

ژیان یسین

ئەوە حالەی ئێستا میللەت تێیكەوتوە رەنگە تەنها لە جەنگە جیهانیەكاندا خەلك توش بوبێت ، لەهەموو رویێكەوە بێ خزمەتگوزاری و گرانكردنی باج و سەرانە وەرگرتن لەخەلك ، خراپی كوالتی تەواوی خزمەتگوزاریەكان بەتایبەت تەندروستی و پەروەردە ، ئەمە شتێكە هەمومان دەزانین و پێوسیت ناكات زیاتر لەسەری بروین ،

ئەوەی دەمەوێ بیلێم ئەوەیە كە ئایا ئەم حالە خەتای كێیە ؟ خەتای پارتیە ؟ خەتای یەكێتی یان یەكگرتو یان گوران و ئیسلامیەكانە ؟؟ یاخود خەتای تەواوی ئەو خەلكە نارازیەیە كە هەریەكەو لە گردێك دانیشتوە و دەلێت تەنها من راستم ؟

لەوانەیە جیاوازی هەبێت لەنێوان پەیرەو و پروگرام و ئایدولوجیایی ئەم گروپانە (ئەگەر هەیانبێت) بەلام ئەگەر ئامانجی سەرەكیان رزگاركردنی خەلك بێت لەم حالەتەدا دەبێت هەموان یەكگرتوبن و بتوانن بالانسی هێز راگرن ، كاتێكیش ئەمە رونەدات ئەوا حاڵی خەلك زور خراپتر دەبێت ،

بویە ئەوەی لەم ساتەوەختەدا پێویستە دروستكردنی بەرەیێكی نیشتیمانی بەهێز بو رزگاركردنی خەلكی هەژار و كەمدەرامەت لەدەستی ئەم مافیا و بازرگانانەی بەناوی دوكانی حزبی کونترولى ژێرخان و سەرخانى ولاتیان کردوە ..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *