ژینگەهـ

تقييم المستخدم: 5 / 5

تفعيل النجومتفعيل النجومتفعيل النجومتفعيل النجومتفعيل النجوم

هەڤسەنگیا ژیـــانێ و ژیــــــنگەهێ .

ژیان یاسینlogo2

كومەكا زانایا ئاگەهداریەك دا ژبو چێكرن یان ژی راستڤەكرنا پەیوەندیا مە ب سروشتی ڤە . و گوتارەك ل كومەكا روژنامە و گوڤارێن گرێدایی پرسێن ساخلەمی و ژینگەهێ‌ بەلافكر .بوچی لسەر جیهانێ‌ پێدڤیە پلانەكێ‌ بدانن بو رزگاربوون ژ ڤی ڤایروسێ‌ كورونا كو پێكدئێت ئەم چاوا چاڤدێریا سروشتی بكەین و كشتوكالی بكەین و دێ‌ چاوا ئابوورێ‌ باش كەین ژ بو رووی ب رووی بونا ڤێ‌ نەخوشیێ‌ .

ل سالا 1997 روبەرەكێ‌ مەزن ل دارستانێن باراناوی ل باشورێ‌ روژهەلاتێ‌ ئاسیا سوت و هاتە پیچكرن دا كو زەیتا گولبەروژا بەرهەم بینن ل شوینا وی غاباتێ‌ باراناوی بو بەرژەوەندیەكا كەسوكی . ژ ئەنجامێ‌ وێ‌ سوتنێ‌ هشكبون چێبو و ب سەدان چەكچەكیلە رەڤین و وارێ‌ خو هێلا و بەرەڤ هندەك بیستانێن فێقی چوون لدەف جهێ‌ بەرازا كو وەكی گورستانەكێ‌ بوو و جهێ‌ پەروەردەكرنا بەرازا بوو , ئەڤە بو ئەگەر كو ڤایروسەكێ‌ نوی پەیداببیت ئەو ژی ڤایروسێ‌ ( نیباه ) بوو كو ژ وان چەكچەكیلا هاتە ڤەگوهاستن بو بەرازا و ژ بەرازا چوو مروڤا ئانكو چاڤلێكەرێ‌ وان بەرازا . ئەڤ ڤایروسە دوو سالا ما و چەندین كەسا ژیانا خو ژدەست دا . نوكە و پشتی بورینا نزیكی بورینا 20 سالا دیسان ئەم توشی ڤایروسێ‌ كوڤید 19 بوین كو قەیرانەكا ساخلەمی و ئابوری دویڤدا هات و زور یا ب مەترسیە لسەر جیهانێ‌ . ل ڤان سالێن بوری گەلەك نەخوشێن دی پەیدابون وەكی ( زیكا و ئیبولا و سارس و ئایدز ) هەرچەندە نیشان و چارەسەریێن نەخوشییا ژ ئێك جودا بوون لێ‌ سەرچاوێ‌ وان هەمیا ژ گیانەوەرا هاتنە ڤەگوهاستن كو ژ ئەنجامێ‌ فشارا مەزن ئەوە لسەر سروشتی هەی پەیداببون . بو ئەگەر كو رەفتارا مە بهێتە گهورین دگەل سروشتی و هەمی ڤەكولین وێ‌ چەندێ‌ دووپات دكەن كو مروڤ و چالاكیێن مروڤا ئەگەرێ‌ پەیدابوونا نەخوشیایە . ئەڤ هەمی چالاكیێت مروڤی پەیوەندیا مروڤا ب ژینگەهێ‌ وسروشتی یا شكاندی , ل گەلەك دەولەتا دێ‌ هندەك گیانەوەرا ئیننە بازاری و فروشن و بو مەبەستێن بازرگانی دێ‌ بكارئینن و ئەڤە مەترسیە لسەر ژیانا مروڤا و دارستانێ‌ و ئەڤە دبیتە ئەگەر نەخوشیا ژ ئەنجامێ‌ پێكڤە ژیانا مروڤا و ڤان گیانەوەرێن كەس نەزانیت توشی چ نەخوشی بوینە دڤێت هندەك پێنگاڤێت ئەرێنی بهێنە هاڤێتن بو نەهێلانابازرگانیا نە یاسایی و باشتركرنا كوالێتیا خارنێ‌ دێشێین ژیانێ‌ بەینە جهێن دی یێن هشكاتی وەكی دارستانا . پشتی َ. چینێ‌ ئەڤ نەخوشیە پەیدا بوی ئێدی ئینانا گیانەوەر بو ناڤ بازارا قەدەغەكرن و كو ئەڤە پێنگاڤەكا زورا باش بوو وەك رێگریەك بو نەهێلانا ڤەگوهاستنا نەخوشیا .ئەڤە دەمەكێ‌ دا كو بازرگانی كرن ب گیانەوەرا نە تشتەكێ‌ یاسایی و رێگەپێدایە و یێ‌ ب مەترسیە . پێتڤیە ب زویترین وەخت بهێتە چارەكرن چونكە ئێكە ژ كێشێن نوكە یێن جیهانێ‌ كو دێ‌ تێدا سروشت هێتە ژناڤبرن . مروڤا ژبەر چالاكیێن خو ژینگەه و سروشت پاشڤەبرن و نەخوشیێن نوی ژێ‌ پەیدابون . بتایبەت ژناڤبرنا دارستانا و خودانكرنا وان جورە گیانەوەرێن هەلگرێن ڤایروسا . ڤایروسێ‌ كورونا بو مە سنورەك دانا دا كو زێدەتر سروشتی تێكنەدەین و ئەڤ هشیاركرنە یا ب مەترسیە و دڤێت سروشتی پارێزین . دڤێت حكومەت سیستەمێ‌ پاراستنا ژینگەهێ‌ پەیرەو بكەتن دا كو بهێتە پاراستن ژ كارەساتێن مەزنتر ,دیسان پێدڤیە ئەم ب هەڤالینی رەفتارێ‌ بكەین دگەل سروشتی . لوتكەیا نەتەوێن ئێكگرتی یا جوراوجوریا بایولوجی دێ‌ ل هەیڤا ئەیلولێ‌ پەیمانەكێ‌ گرێدەت و دێ‌ دەلیڤێ‌ دەت هەمی سەركردێت جیهانێ‌ تیشكێ‌ بێخنە سەر پشتەڤانیا وان دگەل سروشتی و ئەم هیڤیدكەین لەزێ‌ بكەن د ڤی كاری دا بو سالا داهاتی دا بتایبەت پرسێن پەیوەست ب كەش و هەوا و سروشتی ڤە , دا ژینگەه ژی ئێدی مروڤا قەبیل بكەت و هەڤسەنگیێ‌ راگرن دناڤبەرا ژیانا مە و یا ژینگەهێ‌ دا پاشەروژا مە یا ساخلەم بیت . و دڤێت ئەم هەمی پێكڤە د ئامادەبین بو ڤێ‌ پێشوازیێ‌ .


ئەڤە بوچونا زانایانە دەربارەی رەوشا نوكە یا سروشتی ، ئەز ژی هەڤرامە دگەل ڤێ بوچونێ و دبینم مەترسیەكا زور لسەر ژیانێ و ژینگەهێ یە .

ماركو لامبرتینی , الیزابیت ماروما مریما , ماریا نیرا

تقييم المستخدم: 5 / 5

تفعيل النجومتفعيل النجومتفعيل النجومتفعيل النجومتفعيل النجوم
سوتاندنی هەردارستان وسەوزاییەک،وشک کردنی (ئۆکژنی)چەندان مرۆڤە.

ژینۆ ڕشید
چالاکوانی ژنان وژینگەدۆست.
30/6/2020
D393379F C7C1 4E3C 84AE A2D71BBEC9CC
ژینگە شوێنی نیشتەجێ بوونی مرۆڤە،بۆیەکاتێک ژینگە دەسوتێت ژیانی مرۆڤیش دەکەوێتە مەترسیەوە،وزیانێکی گەورە بەرئەو سروشتە دەکەوێت کە بەڕەنگە سەوزەکەی دڵی مرۆڤەکان شاد دەکات وهەوایەکی پاک وهەناسەیەکی پاکمان پێ دەبەخشێت،ئەبێتە جێگای حەوانەوەو سەرچاوەی خواردن وبژێوی ژیان بۆ مرۆڤ وبۆگیاندارانی تریش.
کاتێک سروشت دەسوتێت واتە ژیان دەسوتێت،نرخ وسەرمایەمان دەسوتێت،ئاوەدانی دەکەوێتە مەترسیەوە،باڵندەو ئاژەڵەکان کۆتاییان دێت بەگشتی چونکە لەجیهاندا سوتانی ژینگە بۆتە مەترسیەکی ڕیشەیی وگەورەبۆ مرۆڤایەتی،
سروشتی ئێمەش لەکوردستان بەدەرنین لەوسوتانە.
سروشتی کوردستان هەم جوانەودڵگیرە هەمیش دەوڵەمەندە بە جۆرەهادرەختی میوە،وسەچاوەی کانی وڕوبار،باڵندەو ئاژەڵی گەورەو بچوک،جۆرەها ڕوەکی خۆڕسک،گوڵ،جۆرەها گیا کە سەرچاوەی خواردنی مرۆڤ،و دەرمانسازی،وئالیکی ئاژەڵ،وە خۆراکی باڵندەن.
کە ئەتوانرێت سودی زیاتریان لێ وەربگرین وکێڵگەیان بۆدروست بکەین وبیکەینە سەرچاوەی داهات،هەندێک ڕوەک هەیە ئەتوانرێت ڕۆنی لێ دروست بکرێت،دەرمانی ئایسکریم،وە لەبواری دەرمانسازی وپزیشکی سودی گرنگی هەبێت،وەڕوەکی واهەیە وەکو بەهارات سودی هەیەبۆبەکارهێنانی خواردن هەم تام وچێژی خۆشە وهەمیش بۆتەندروستی مرۆڤ بەسودە، وەببێتە شوێنی گەشتیاری،خزمەت بەئابووری و بەگوزەرانی خەڵک بکات.
وە ئەوباڵندانەوئاژەڵەکان کە جوانی و ئاوەدانی دەبەخشێت بەژینگە و هەموو مێرو،وخشۆک وبونەوەرێک لەم سروشتەدا گرنگی خۆیی هەیە بۆ ڕاگرتی هاوسەنگی ژینگە،و گواستنەوەی هەڵاڵەو تۆوەکان کە هەندێک باڵندە تۆوەکان دەگوازنەوە بۆشوێنی،تروسەوز دەبن،وەمێروکان هەڵاڵەی گوڵ وتۆوی ڕوەکەکان دەگوازنەوە هەم بۆپیتاندن و بەرگرتن هەمیش خۆراکی،خۆیان،هەندێک میرۆخزمەت بەهەندێک مێرووی تر دەکەن چونکە خۆیان ناتوانن یان،ناگونجێن کە ئەوکارەبکەن، واتە هەموومان سودمان بۆیەکتر دەبێت لەم ژینگەیەدا.
کاتێک ئاگردەەوێتەوەو ڕوبەرێکی زۆر هیکتار زەوی ولەوەڕگا،دارستان دەسوتێت تۆوەکانیش کەم دەبنەوەو ڕوەکەکان زیانیان بەردەکەوێت، داری میوە خۆڕسکەکان دەسوتێن،وە ئالیکی ئاژەڵەکانیش کەم دەبن،،ئەوکاتە زیانێکی زۆر دەبینین،و هەتا بەدەرلەزیانی ماڵی زیانی گیانیشی لێ دەکەوێتەوە وەکو ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو کە لەپاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندان هێکتار دارستان وزەوی ولەوەڕگا سوتان و بوەهۆی گیان لەدەستدانی سێ کەسی ژینگەپارێز لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا وساڵانە ئەوقوربانی دانە دووبارە دەبێتە،یان ساڵی پار 2019لە ئوستورالیا ڕوبەرێکی زۆر دارستان سوتان وچەندان گیاندارو ئاژەڵی جوان سوتان.
بیهێننە بەرچاوتان باڵندە،ئاژەڵ دارستان وسەوزاییەکان بسوتێن ونەمێنن یان کەم ببنەوە ئەبێت ژیان چۆن بگوزەرێت،هەرهاوین دێت هەموومان ڕوودەکەینە سەیرانگاکان بۆوەرگرتنی پشوو وکەشێکی فێنک و ئارام، بەڵام پاکوخاوێنی ناپارێزن وکەمتەرخەم دەبن لەکاتی ئاگرکردنەوە یان پاشماوەی ئاگرەکە ناوکوژێننەوە،یان بەهۆی فڕێدانی جگەرەیەک،یاخود هۆی ناکۆکی وشەڕو ڕق لێ بوونی یەکتر ئاگر بەردەدرێت لەو ژینگە جوانەمان وزیانێکی زۆرمان پێدەگات.
یان جارنا هۆکاری جەنگ،و بۆردوومانە،کەوڵاتانی داگیرکار هۆکارن بۆسوتانی دارستانەکان،هەم بۆ ئەوەی زیان بەرخەڵک بکەوێت هەمیش بۆئەوەی جەنگاوەران خۆیان تێیدا نەشارنەوە.
ئیتر هەموو شوێنێک دەبێتە خەڵوز،باڵندەکان دەسوتێن لەسەر هێلکەکانیان،بێچوی ئاژەڵەکان دەسوتێن،سورشتی جوان دەبێتە یەک پارچە خەڵوز، بۆئەوەی ئەوە ڕوونەدات پێویستە هەموومان درەخت بچێنین،ناوکی میوەکان فڕێ نەدەین هەڵی بگرین ولەهەر شوێنێک ناوکەکان بچێنین.
جێگای داخە کە دارەگەورەکان دەسوتێن تا درەختێکی ترگەورەدەبێت دەیان داری تردەسوتێت بۆیە ئەبێت بیان پارێزین.
دارە سودبەخشوخۆڕسکەکان زۆرن گۆیژکە میوەیەکی ورد دەگرێت بەڵام چێژێکی نایابی هەیەوسودبەخشە،داری قەزوان کە بەزۆرجۆر دەخورێت وبۆجوانکاری بەکاردێت، ئەتوانین بۆبەرهەمهێنانی قاوە سودێکی هێجگار زۆری هەبێت کە بەساڵانە وزۆر لەکۆندا لە باکوری کوردستان کراوە بەقاوەو هەناردەی دەرەوە کراوەو بە قاوەی کوردی ناسراوە بەڵام دەوڵەتی تورک ئەوەشی کردوە بەموڵکی خۆی لەکاتێکدا تەنها لەکوردستان قەزوان هەیە،وە بنێشتەکەشی وەسابونی لێ درووست دەکرێت کە بۆ پێست وپرچ سودی نایابی هەیە،کە هێجگار گرنگە،وهتد
داری بەڕووکە دارێکی بەهێزە درەنگ گەورەدەبێت بەڵام ڕەگی زۆر ڕۆدەچێتە ناو زەوی وزەوی پێکەوە گرێ دەدات،وسودی دارەکەی بۆسوتاندن ودروست کردنی کەرەستەی ماڵ،وگەڵاکەی وبەڕوەکەی بۆئالیکی ئاژەڵ لەزستاندا،وە بەڕوەکەشی دەکرێت بەقاوەوچێژێکی خۆشی هەیە،لەکاتی برسێتیشدا سودی هەبووەبۆمرۆڤ وە بڕوەکەی بکوڵێنی ئاوەکەی بۆبەهێزی وپتەوکردنی پێستی سەروپرچ بەسودە.
میوەی تریش هەیە وەکو بەڵاڵوک،هەرمێ،توتڕک،
بایام کەهەمووان دەزانی وەکو چەرەس،وناوخوان،وزەیتەکەی وزۆر سودی تری هەیە،مازوو کە بەرەکەی بۆدەرمانسازی بەکاردێت وهەمان سودی دارەکەی بۆ دروستکردنی کەرەستەی ماڵ،وگەرمکەرەوە بەکاردێت.
هەتا هەندێک لەئاژەڵەکانیش بۆچارەسەری بەکاردێن کەمن لەگەڵ خواردنی ئاژەڵ و باڵندەکاندانیم.
سەوزەوگیا،یان بڵێین ڕوەک کە خەڵکی هەژار دەیان هێنن ودەیان فرۆشن بۆ بژێوی ژیانیان کە چەندان کیلۆمەتر سەردەکەون بەچیاکاندا، زۆرن ئەو سەوزانەکە لەبەهاران سودیان لێ دەبینین بۆخواردن وبۆجۆرەها نەخۆشی باشن و هەمیش دەبێتە ژەمی خوانێک.
بەدەرلەو سەوزەو میوانەی کە ماڵین ولەباخ وباخچەکاندا دەیان چێنین،ئەو دەخڵ ودانانەی کە ساڵانە دەسوتێن وزیانی گەورە بەرجوتیاران دەکەوێت وڕەنجیان بەفیڕۆ دەڕوات.
ئەوانەی من باسم کرد کەمێک بوون لەو سودانەی سروشتەکەمان و چۆن ڕوبەڕوی زیانی سوتانەکان دەبینەوە،کەبەڕاستی ژیانی مرۆڤ لەمەترسیدایە چونکە هاوسەنگی ژینگە بەرەوتێکچون دەچێت بەهۆی ئەو هەموو کارگە زەبەلاح وچەکو،تەمەنیانە،وبەکارهێنانی وزەی زیان بەخش،زۆربوونی کاڵای فڕێدراوبۆناو دەریاکان،و تەواوی ژینگە،وە هۆکارێکیش کە سوتانی ژینگەیە. ئەرکە لەسەرمان کە ژینگە بپارێزین چونکەپاراستنی ژیانی خۆمانە،تاژینگەیەکی پاکو سەوزمان هەبێت وبتوانین سودلەو درخت وڕوەکە خۆڕسکانە وەربگرین وبیان پارێزین،کەلای من پاراستنی ژینگە وەکو فەرزە.

تقييم المستخدم: 0 / 5

تعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجوم
مەدیحە سوفی

8A45C33B C37C 4996 AB99 54EDEAA3BCFC
لە ئێستادا، زۆربوونی دانیشتوان، یەکێکە لە کێشە هەنوکەییەکانی ژینگە له‌ جیهاندا، نەك لەو ڕوانگەیەی گۆی زەوی توانای هەڵگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی نابێت، بەڵکو لەو ڕوانگەیەوە کە کاردانەوەی بۆسەر تەواوی ژینگە و ئیکۆسیستیمەکەی، کاردانەوەیەکی نەرێنی دەبێت.

تۆماس ماڵتۆس، قەشەیەکی ئەمریکی بوو، لە کۆتایی سەدەی هەژدەهەمدا بۆ یەکەم جار چەمکی زۆربوونی دانیشتوانی وروژاند و داوای ئەوەی کرد کە ئاستێك بۆ زۆربوونی دانیشتوان دابنرێت. بەپێی بۆچوونی ماڵتۆس زۆربوونی ژمارەی دانیشتوان لەگەڵ توانای بەرهەمهێنانی ئەو بڕە خۆراکەی، بتوانێت پێداویستیەکانی ئەو ژمارە زۆرە دابین بکات، یەك ناگرنەوە و هاوتا نابن. بۆیە بەڕای ئەو، دەبوایە سنوورێك بۆ لەدایكبوونی مناڵ دیاری بکرێ، ئەویش بە ڕێگەدانی هاوسەرگیری لە تەمەنێکی گەورەتردا، ئەم بۆچوونەی ماڵتۆس ناونرا (ماڵتۆسیانسموس).

لە پاش شەستەکانی سەدەی بیستەمدا، شۆڕشێك بە ناوی (شۆڕشی سەوز)ەوە، دەستپێکی شێوازێکی نوێی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و بەروبوومی کشتوکاڵی داهێنا، بەتایبەت لە وڵاتە بوژاوەکانی وەکو هیندستان؛ کە خاوەنی ژمارەیەکی زۆری دانیشتوانە. ئەویش بەبەکارهێنانی پەینی کیمیاوی، چاکردنی جۆری تۆو، بەکاربردنی موبیدات و ڕێکاری نوێ بۆ ئاودان، کە لەلایەکەوە بەرهەمهێنانی زیاتر کرد، لەلایەکیترەوە ئەو پەینە کیمیاوی و موبیدەی بەکاردەهێنران، کاریگەری لەسەر تێکدانی خاك و پیسبوونی ئاوی ژێر زه‌وی هەبوو، لە ئێستادا ٤٠٪ ی ئەو زەوی و زارانەی بەکەڵکی کشتوکاڵ دێن، بۆ بەرهەمهێنانی خۆراكە سەرەکیەکانی وەکو گەنمەشامی و جۆرەکانی دیکەی دانەوێڵە دەچێنرێن.




 لە ساڵی ٢٠١٥ دا، هەشت سەد ملیۆن کەس لەژیر هێڵی هەژاریەوە بوون، ئەم ژمارەیە دە ملیۆنی کەمتر بوو لە ساڵی ٢٠١٤ و پەنجا ملیۆن کەمتر بوو لە ساڵی ٢٠١٣، واتە بەردەوام ژمارەی هەژار، ئەگەرچی  بە ڕێژەیەکی کەمیش بێت، کەمتر دەبێتەوە، واتە بوونی هەژاری و برسێتی بە هۆکاری کەمی خۆراك نیە، توێژینەوەکان دەیسەلمێنن؛ کە کێشە سیاسی، ئابووری، ئیکۆلۆژی و نایەکسانی دابەشکردنی خۆراك، ڕۆڵی سەرەکی لە سەرهەڵدانی هەژاری و برسێتیدا هەیە، ساڵانە نزیکەی ١،٣ ملیار تەن خۆراك فڕێ دەدرێت، هەر ئەو خۆراکەی لە وڵاتە پیشەسازیەکان فڕی دەدرێت بەسە بۆ نەهێشتنی برسێتی لە جیهاند.

گەشەسەندن و پەرەسەندنی پیشەسازی، هاتنەمەیدانی ژنان بۆ کارکردن وشیاربوونەوەی کۆمەڵگا، ڕۆڵی لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی لەدایکبوون و جێگیربوونی ژمارەی دانیشتوان هەبوو لە هەندێ وڵاتی پیشەسازیدا، ساڵی ١٩٠٠ هەر خێزانێك لە ئەڵمانیادا خاوەنی پێنج مناڵ بوو. لە ساڵی ١٩٣٠دا تێکڕای ژمارەی مناڵ لە خێزانێکدا تەنها دوو مناڵ بوون، تەنانەت ڤێتنامیش لەگەڵ گەشەسەندنی باری ئابووریەکەی لە ٣،٦ مناڵ لە خێزانێکدا لە ساڵی ١٩٩٠ دا، بووە دوو مناڵ لە خیزانێکدا لە پاش ساڵی ٢٠٠٠ دا، زۆربەی بنکۆڵ و توێژینەوەکان  دەریدەخەن، کە ئەو وڵاتانەی ژمارەی دانیشتوانیان جێگیر کرد و ڕێگری کرد لە بەرزبوونەی ژمارەی دانیشتوانیدا، ساقامگیر و پێشکەوتوو و سودمەندتر بوون.

بە هۆی پێشبینیکردنی زۆربوونی دانیشتوان لە داهاتوودا، زانست و ناوەندی داهێنانە زانستیەکان خۆیان لە قەرەی چەندەها بۆچوون و ئەزمونی بایۆلۆژی دا. ئەویش لە ڕێی لێکدان و موتوربەکردنی جۆرەکانی تۆ و بەرهەمی دانەوێڵە و پەینی پێویست بۆ زیادکردنی بەرهەم و خۆراك، پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، توێژینەوە بەردەوامەکان، بەدواداچوونە زانستیەکان و هاوپێچکردنی لێکۆڵینەوە جیاوازەکان لەگەڵ یەکتردا، مەزەندە و پێشبینیەکانی لە راستی و دروستی نزیك کردووەتەوە، لە ئێستادا زانا و شارەزاکان بۆ ئەوە دەچن، کە داهات و سامانی گۆی زەوی بەشی یازدە ملیار کەس دەکات، کێشەکە لە یەکسانی دابەشکردن و بەرکەوتنی ئەو داهات و سامانەیە، بوونی ئەو ١١٪ ی دانیشتوانی جیهانە، کە لە ئێستادا ژێر هێڵی هەژاریەوەن، هۆکارەکەی کەمی خۆراك نیە لە جیهاندا، بەڵکو هۆکاری ئایدیۆلۆژی، سیاسی، ناوشیاری، جیۆپۆلیتیك و کێشە ئابووریەکان بەتایبەت لە ناوەراست و ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفریقيا[[1]


کێشەی کەمی ئاویش، تەنانەت لە هەندێ شوێندا بوونی قەیرانی ئاو، هۆکاری برسێتی و تێکدانی ئاسایش و ئاوارەییە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ نمونە، کە هەندێ وڵاتی ناچار کردووە، ئاوی دەریا خوێشۆر بکات تا شیاوی بەکارهێنان بێ، ئەم کردارە وزەی زۆری پێویستە، بەهۆی بوونی وزەیەکی تەقلیدی زۆر وەکو نەوت و گازی سروشتی لە وڵاتەکانی کەنداو و سعودیەدا، دەتوانرێ ڕێژەیەکی زۆر ئاوی دەریا خوێشۆر بکرێ و پێداویستی مرۆڤ پڕبکاتەوە، وەلێ لەهەندێ وڵاتی هەژاردا ئەو تەکنەلۆژیایە دابین ناکرێ، داهێنان و بیرکردنەوەش لە مێتۆدی زانستی نوێی تەکنیکی بۆ بەرهەمهێنانی وزەی سەوز وەکو وزەی خۆر، لەو شوێنانەدا هێشتا چەکەرەی نەکردووە و نەتوانراوە سود لەو وزەیە وەربگیرێ، کە هەم بەخۆڕایی و هەمیشەییە، هەم بۆ ژینگە پاك و بێ زیانە، لە کاتێکدا لە ئەوروپا هەرچەندە خۆر کەمتر دەردەکەوێ، وەلێ دەوڵەت هاندەری سەرەکی ئەم بەرهەمی وزە هەتاهەتاییەیە.

گرنگترین چارەسەر یا ڕێگری لە زۆربوونی دانیشتواندا، وشیارکردنەوە و گەشەسەندنی هزر و داڕێژانی پلانی ڕۆشنبیریە لە نێو خەڵکی ئەو وڵاتانەدا کە ژمارەیان بەردەوام لە زیادبووندایە، وەکو هیندستان، بەنگلادش، ئیندۆنیزیا و نیجیریا، لە هەمووی گرنگتر وشیارکردنەوەی ژنان و خستنەبەر خوێندنی کچانە، چونکە تەواوکردنی خوێندن و کارکردن، ڕەنگدانەوەی لەسەر هاوسەرگیریەکی درەنگتر، وشیاربوونەوە و خستنەوەی مناڵی کەمترە، زۆری مناڵیش یەکێکە لەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی ئەوەندەیتر ژنان بەرەو دواکەوتن، چەقبەستوویی و تێکچوونی تەندروستی دەبات، جگە لەوەی پەروەردەکردنی دایکێکی نەخوێندەواری خاوەن مناڵی زۆر،  کەمی دەرامەت، ناهەمواری باری تەندروستی و کۆمەڵایەتی، نە لە ئاستی ئامادەکردنی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو و نە لە ئاستی پەروەردەیەکی زانستی و تەندروستدا دەبێت .

ئەفریقا یەکێکە لەو کیشوەرانەی، بەپێی پێشبینیەکان، تا ساڵی ٢٠٥٠ دەبێتە خاوەنی دوو ئەوەندەی ژمارەی دانیشتوانی ئێستای، لە ساڵی ٢١٠٠ دا، دوو لەسەر سێی ٣/٢ ی دانیشتوانی جیهان لە ئەفریقادا دەژین، ڕێژەی مناڵبوون لە ئێستادا لە نیجەر ٧،٤  مناڵە بۆ هەر ژنێك، لە میسڕ ئەو ڕێژەیە ٣،٤ مناڵە بۆ هەر ژنێك، لە کاتێکدا چڕی دانیشتوان تیایدا لە ئاستێکی بەرزە.

بەپێی هەموو ئەو دەرئەنجام، بۆچوون و بەدواچوونانەی ناوەندەکان و ڕێکخراوی نێونەتەوەیی جیهان ئاشکرایان کردووە، تەنها چارەسەر بۆ ڕێگری لە زۆربوونی دانیشتوان، وشیارکردنەوەی ژنان، قەلاچۆکردنی نەخوێندەواری و بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندەواریە لە نێویان. ئەو وڵاتانەی ژمارەی دانیشتوانیان جێگیر کرد، وڵاتە پێشکەوتوو و بەرهەمهێنەرەکانن، کە ژن تیایاندا لە مەیدانە، نەخوێندەواری دەگمەنە و تا ڕادەیەك دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەرقەرارە.

مقالات

Default Image

المستقبل للدول غير المتقاعسة مناخياً

المصادقة على اتفاقية باريس حول تغيّر المناخ تؤشّر إلى عصر جديد، تحكمه قواعد مختلفة عما كان سائداً من قبل. قبل مؤتمر باريس العام الماضي، كان البعض يراهن على أن الاتفاق لن يحصل، والنتيجة كانت توقيع مئتي دولة، بما فيها الملوثان الأكبران الولايات المتحدة والصين.…

دستور اقليم كردستان باللغة الكردية

الإعلان العالمي لحقوق الإنسان

دستور اقليم كردستان باللغة العربية

Go to top