سوتاندنی هەردارستان وسەوزاییەک،وشک کردنی (ئۆکژنی)چەندان مرۆڤە

مەدیحە سوفى

ژینگە شوێنی نیشتەجێ بوونی مرۆڤە،بۆیەکاتێک ژینگە دەسوتێت ژیانی مرۆڤیش دەکەوێتە مەترسیەوە،وزیانێکی گەورە بەرئەو سروشتە دەکەوێت کە بەڕەنگە سەوزەکەی دڵی مرۆڤەکان شاد دەکات وهەوایەکی پاک وهەناسەیەکی پاکمان پێ دەبەخشێت،ئەبێتە جێگای حەوانەوەو سەرچاوەی خواردن وبژێوی ژیان بۆ مرۆڤ وبۆگیاندارانی تریش.
کاتێک سروشت دەسوتێت واتە ژیان دەسوتێت،نرخ وسەرمایەمان دەسوتێت،ئاوەدانی دەکەوێتە مەترسیەوە،باڵندەو ئاژەڵەکان کۆتاییان دێت بەگشتی چونکە لەجیهاندا سوتانی ژینگە بۆتە مەترسیەکی ڕیشەیی وگەورەبۆ مرۆڤایەتی،
سروشتی ئێمەش لەکوردستان بەدەرنین لەوسوتانە.
سروشتی کوردستان هەم جوانەودڵگیرە هەمیش دەوڵەمەندە بە جۆرەهادرەختی میوە،وسەچاوەی کانی وڕوبار،باڵندەو ئاژەڵی گەورەو بچوک،جۆرەها ڕوەکی خۆڕسک،گوڵ،جۆرەها گیا کە سەرچاوەی خواردنی مرۆڤ،و دەرمانسازی،وئالیکی ئاژەڵ،وە خۆراکی باڵندەن.
کە ئەتوانرێت سودی زیاتریان لێ وەربگرین وکێڵگەیان بۆدروست بکەین وبیکەینە سەرچاوەی داهات،هەندێک ڕوەک هەیە ئەتوانرێت ڕۆنی لێ دروست بکرێت،دەرمانی ئایسکریم،وە لەبواری دەرمانسازی وپزیشکی سودی گرنگی هەبێت،وەڕوەکی واهەیە وەکو بەهارات سودی هەیەبۆبەکارهێنانی خواردن هەم تام وچێژی خۆشە وهەمیش بۆتەندروستی مرۆڤ بەسودە، وەببێتە شوێنی گەشتیاری،خزمەت بەئابووری و بەگوزەرانی خەڵک بکات.
وە ئەوباڵندانەوئاژەڵەکان کە جوانی و ئاوەدانی دەبەخشێت بەژینگە و هەموو مێرو،وخشۆک وبونەوەرێک لەم سروشتەدا گرنگی خۆیی هەیە بۆ ڕاگرتی هاوسەنگی ژینگە،و گواستنەوەی هەڵاڵەو تۆوەکان کە هەندێک باڵندە تۆوەکان دەگوازنەوە بۆشوێنی،تروسەوز دەبن،وەمێروکان هەڵاڵەی گوڵ وتۆوی ڕوەکەکان دەگوازنەوە هەم بۆپیتاندن و بەرگرتن هەمیش خۆراکی،خۆیان،هەندێک میرۆخزمەت بەهەندێک مێرووی تر دەکەن چونکە خۆیان ناتوانن یان،ناگونجێن کە ئەوکارەبکەن، واتە هەموومان سودمان بۆیەکتر دەبێت لەم ژینگەیەدا.
کاتێک ئاگردەەوێتەوەو ڕوبەرێکی زۆر هیکتار زەوی ولەوەڕگا،دارستان دەسوتێت تۆوەکانیش کەم دەبنەوەو ڕوەکەکان زیانیان بەردەکەوێت، داری میوە خۆڕسکەکان دەسوتێن،وە ئالیکی ئاژەڵەکانیش کەم دەبن،،ئەوکاتە زیانێکی زۆر دەبینین،و هەتا بەدەرلەزیانی ماڵی زیانی گیانیشی لێ دەکەوێتەوە وەکو ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو کە لەپاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندان هێکتار دارستان وزەوی ولەوەڕگا سوتان و بوەهۆی گیان لەدەستدانی سێ کەسی ژینگەپارێز لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا وساڵانە ئەوقوربانی دانە دووبارە دەبێتە،یان ساڵی پار 2019لە ئوستورالیا ڕوبەرێکی زۆر دارستان سوتان وچەندان گیاندارو ئاژەڵی جوان سوتان.
بیهێننە بەرچاوتان باڵندە،ئاژەڵ دارستان وسەوزاییەکان بسوتێن ونەمێنن یان کەم ببنەوە ئەبێت ژیان چۆن بگوزەرێت،هەرهاوین دێت هەموومان ڕوودەکەینە سەیرانگاکان بۆوەرگرتنی پشوو وکەشێکی فێنک و ئارام، بەڵام پاکوخاوێنی ناپارێزن وکەمتەرخەم دەبن لەکاتی ئاگرکردنەوە یان پاشماوەی ئاگرەکە ناوکوژێننەوە،یان بەهۆی فڕێدانی جگەرەیەک،یاخود هۆی ناکۆکی وشەڕو ڕق لێ بوونی یەکتر ئاگر بەردەدرێت لەو ژینگە جوانەمان وزیانێکی زۆرمان پێدەگات.
یان جارنا هۆکاری جەنگ،و بۆردوومانە،کەوڵاتانی داگیرکار هۆکارن بۆسوتانی دارستانەکان،هەم بۆ ئەوەی زیان بەرخەڵک بکەوێت هەمیش بۆئەوەی جەنگاوەران خۆیان تێیدا نەشارنەوە.
ئیتر هەموو شوێنێک دەبێتە خەڵوز،باڵندەکان دەسوتێن لەسەر هێلکەکانیان،بێچوی ئاژەڵەکان دەسوتێن،سورشتی جوان دەبێتە یەک پارچە خەڵوز، بۆئەوەی ئەوە ڕوونەدات پێویستە هەموومان درەخت بچێنین،ناوکی میوەکان فڕێ نەدەین هەڵی بگرین ولەهەر شوێنێک ناوکەکان بچێنین.
جێگای داخە کە دارەگەورەکان دەسوتێن تا درەختێکی ترگەورەدەبێت دەیان داری تردەسوتێت بۆیە ئەبێت بیان پارێزین.
دارە سودبەخشوخۆڕسکەکان زۆرن گۆیژکە میوەیەکی ورد دەگرێت بەڵام چێژێکی نایابی هەیەوسودبەخشە،داری قەزوان کە بەزۆرجۆر دەخورێت وبۆجوانکاری بەکاردێت، ئەتوانین بۆبەرهەمهێنانی قاوە سودێکی هێجگار زۆری هەبێت کە بەساڵانە وزۆر لەکۆندا لە باکوری کوردستان کراوە بەقاوەو هەناردەی دەرەوە کراوەو بە قاوەی کوردی ناسراوە بەڵام دەوڵەتی تورک ئەوەشی کردوە بەموڵکی خۆی لەکاتێکدا تەنها لەکوردستان قەزوان هەیە،وە بنێشتەکەشی وەسابونی لێ درووست دەکرێت کە بۆ پێست وپرچ سودی نایابی هەیە،کە هێجگار گرنگە،وهتد
داری بەڕووکە دارێکی بەهێزە درەنگ گەورەدەبێت بەڵام ڕەگی زۆر ڕۆدەچێتە ناو زەوی وزەوی پێکەوە گرێ دەدات،وسودی دارەکەی بۆسوتاندن ودروست کردنی کەرەستەی ماڵ،وگەڵاکەی وبەڕوەکەی بۆئالیکی ئاژەڵ لەزستاندا،وە بەڕوەکەشی دەکرێت بەقاوەوچێژێکی خۆشی هەیە،لەکاتی برسێتیشدا سودی هەبووەبۆمرۆڤ وە بڕوەکەی بکوڵێنی ئاوەکەی بۆبەهێزی وپتەوکردنی پێستی سەروپرچ بەسودە.
میوەی تریش هەیە وەکو بەڵاڵوک،هەرمێ،توتڕک،
بایام کەهەمووان دەزانی وەکو چەرەس،وناوخوان،وزەیتەکەی وزۆر سودی تری هەیە،مازوو کە بەرەکەی بۆدەرمانسازی بەکاردێت وهەمان سودی دارەکەی بۆ دروستکردنی کەرەستەی ماڵ،وگەرمکەرەوە بەکاردێت.
هەتا هەندێک لەئاژەڵەکانیش بۆچارەسەری بەکاردێن کەمن لەگەڵ خواردنی ئاژەڵ و باڵندەکاندانیم.
سەوزەوگیا،یان بڵێین ڕوەک کە خەڵکی هەژار دەیان هێنن ودەیان فرۆشن بۆ بژێوی ژیانیان کە چەندان کیلۆمەتر سەردەکەون بەچیاکاندا، زۆرن ئەو سەوزانەکە لەبەهاران سودیان لێ دەبینین بۆخواردن وبۆجۆرەها نەخۆشی باشن و هەمیش دەبێتە ژەمی خوانێک.
بەدەرلەو سەوزەو میوانەی کە ماڵین ولەباخ وباخچەکاندا دەیان چێنین،ئەو دەخڵ ودانانەی کە ساڵانە دەسوتێن وزیانی گەورە بەرجوتیاران دەکەوێت وڕەنجیان بەفیڕۆ دەڕوات.
ئەوانەی من باسم کرد کەمێک بوون لەو سودانەی سروشتەکەمان و چۆن ڕوبەڕوی زیانی سوتانەکان دەبینەوە،کەبەڕاستی ژیانی مرۆڤ لەمەترسیدایە چونکە هاوسەنگی ژینگە بەرەوتێکچون دەچێت بەهۆی ئەو هەموو کارگە زەبەلاح وچەکو،تەمەنیانە،وبەکارهێنانی وزەی زیان بەخش،زۆربوونی کاڵای فڕێدراوبۆناو دەریاکان،و تەواوی ژینگە،وە هۆکارێکیش کە سوتانی ژینگەیە. ئەرکە لەسەرمان کە ژینگە بپارێزین چونکەپاراستنی ژیانی خۆمانە،تاژینگەیەکی پاکو سەوزمان هەبێت وبتوانین سودلەو درخت وڕوەکە خۆڕسکانە وەربگرین وبیان پارێزین،کەلای من پاراستنی ژینگە وەکو فەرزە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *