تقييم المستخدم: 0 / 5

تعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجوم
 
جەژنی نەورۆز و نووێبوونەوەی بەهاکانی ژیان پیرۆز بێ.
logo2
لە جەزنی نەورۆز وساڵی نوێ کوردی ، پیرۆزبایی ساڵی (2721) لە گەلەکەمان  و هەموو گەلانی ناوچەکە دەکەین.
ئەم بۆنەیە بۆ گەلەکەمان ، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە و سوربوونە لەسەر بەدەستهێنانەوەی ماف و خواستە ڕەوایەکانی. نەورۆز سیمای نوێبوونەوەی سروشت وبەهاکانی ژیانە، ژیانەوەی ڕۆحی پەیوەستبوونەوەی مرۆڤە بە خاک، نیشتمان، سروشت. ئەمساڵیش کە ئەم بۆنە لە خۆمان و هەموو لایەک پیرۆز دەکەین، هێشتا دێوەزمەی کۆڕۆنا، ئاسمانی ووڵاتەکەمان و جیهانی هەر بەجێنەهێشتووە و مەترسی وهەڕەشەکانی ماون. داوا لە هەموو هاونیشتمانیان دەکەین خۆیان بپارێزن و دووربکەونەوە لە قەرەباڵغی و هەموو ڕێوشوێنە تەندروستیەکان پەیڕەو بکەن.
لە نەورۆزی ئەمساڵ، جارێکیتر، پەیامی ژینگەدۆستی وپارێزی خۆمان دووبارە دەگەیەنینەوە هەموو هاونیشتمانیان، کە هەموو هەوڵ وکۆششێکیان بۆپارێزگاری بێ لە ژینگە و دوورخستنەوەی سەیرانگا و شوێنە گەشتیاریەکان لە زبل وخاشاک وهەر کەلوپەلێکی مەترسیدار،کە ببێتە مایەی پیسبوونی زیاتری خاک، ئاو، هەوای-ی کوردستان، کە وەک دەزانرێ یەکێک لە فاکتەرەکانی بەربڵاوی نەخۆشی ومیکرۆب وڤایرۆسەکان، بە تایبەت ڤەیرۆسی (COVED-19) بە هەموو گۆڕاوەکانیشی، تێکچوون و تێکدانی شیرازەی سووری سروشتی ژینگەی جیهان وووڵاتەکانە.
دووبارە ئەم بۆنە وساڵی نوێی کوردی لە هاوڵاتی و هاونیشتمانیان پیرۆز دەکەین و ئومێدەوارین ساڵی کۆتایهاتنی هەموو ئەو کێشە وقەیرانە دروستکراو و خۆرسکەکان بێ و گەلەکەمان هەنگاوی زیاتر لە ئامانج وئاواتەکانی نزیک ونزیکتر بێتەوە. ئەو خواست وئامانجەش، بە یەکڕیزی و تەبایی سەرجەم حزب ولایەنە سیاسی و کوردستانیەکان دێتەدی و دەبێتە فاکتەری پتەوی بڕوابوونی هاوڵاتیان بە ئاییندەکەیان وگەلەکەشمان بە سەرفرازی خۆی دەگات.

پیرۆزە و هەمیشە سەرکەوتووبن.


ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی- کوردستانی

19/3/2021

مقالات

Default Image

المستقبل للدول غير المتقاعسة مناخياً

المصادقة على اتفاقية باريس حول تغيّر المناخ تؤشّر إلى عصر جديد، تحكمه قواعد مختلفة عما كان سائداً من قبل. قبل مؤتمر باريس العام الماضي، كان البعض يراهن على أن الاتفاق لن يحصل، والنتيجة كانت توقيع مئتي دولة، بما فيها الملوثان الأكبران الولايات المتحدة والصين.…

دستور اقليم كردستان باللغة الكردية

الإعلان العالمي لحقوق الإنسان

دستور اقليم كردستان باللغة العربية

Go to top