ژینگەهـ

تقييم المستخدم: 0 / 5

تعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجوم

ڕۆژی ژینگەی کوردستان ١٦\10885296 872211632828940 7352403305865544653 n٤

ژینگە، ئەو نشینگەیەیە کە زیندەوەر بە گشتی ژیاری تێدا دەکات و پێداویستیەکانی تێدا دابین دەکات، هەر گۆڕانێك لە سیفاتەکانی ئەو ژینگەیەدا ڕووبدات، دەبێتە هۆکاری تێکچوونی ئیکۆسیستیمی ئەو زیندەوەرەی لەوێدا دەژین، بۆیە بەهەند وەرگرتن و پاراستنی ئەو سیفاتانە زۆر گرنگن، مافی مرۆڤیش یەکێکە لەو مەرجانەی، کە ئەگەر پێشێلکرا، ئەوا ئەو ژینگەیە بۆ ژیان ناشێت و لەو چوارچێوەیەدا ناتوانرێ زیندەگی مرۆڤ، وەکو مرۆڤێکی خاوەن مافی ئاسایی خۆی، بەردەوام بێت.
باشوری کوردستان، بە ئاوی سازگار، خاکی بەپیت، داهاتی سروشتی و سامانی مرۆییەوە، نیشتیمانێکی دەوڵەمەندە، بەڵام خاوەن ژینگەیەکی شێواو و پەراوێزخراوە، هێشتا ئاستی هۆشیاری تاك تێیدا ئەوەندە نیە بتوانێ مافی ژینگەکەی خۆی بپارێزێ، پاراستنی ژینگە هەر چاندنی نەمام و بەخشینی پاداشت و ڕێزلێنان نیە، پایەکانی پاراستنی ژینگە، کارکردنە لەسەر بنەما زانستیەکانی بواری ژینگە و مافی مرۆڤ، هاتنەمەیدانی ئەکادیمی و شارەزاکانە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە گەورەیە لە کەموکوڕی، کە هێشتا نەبووەتە بابەتی بنکۆڵ کردن و شیکردنەوە.
مەیدانی کارکردن لە ژینگەدا فراوانە، بڕبڕەی پشتی ئەو کارکردنەش پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی زانستیی ژینگەیە، کە بە دەستپێکێکی دەوڵەمەند و کاراوە، دەتگەیەنێتە ئەو چارەسەرەی، کە لەوێدا مرۆڤ، ئاژەڵ و ڕووەك، یا زیندەوەر بە گشتی، لە ژێر سایەی مافی خۆیاندا و لە ئیکۆسیستیمێکی هاوسەنگدا ژیار دەکەن.
بە هیوای ژینگەیەکی تەندروست بۆ كوردستان و ژیانێكی شیاو بۆ سەرنشینەکەی بە دابینکردنی مافی مرۆڤەوە، هەتا ژینگەش تەندروست نەبێت، پایەکانی ژیانی تەندروست سەقامگیر نابن.

ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی – کوردستانی

تقييم المستخدم: 0 / 5

تعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجوم
جەژنی نەورۆز و نووێبوونەوەی بەهاکانی ژیان پیرۆز بێ.
logo2
لە جەزنی نەورۆز وساڵی نوێ کوردی ، پیرۆزبایی ساڵی (2721) لە گەلەکەمان  و هەموو گەلانی ناوچەکە دەکەین.
ئەم بۆنەیە بۆ گەلەکەمان ، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە و سوربوونە لەسەر بەدەستهێنانەوەی ماف و خواستە ڕەوایەکانی. نەورۆز سیمای نوێبوونەوەی سروشت وبەهاکانی ژیانە، ژیانەوەی ڕۆحی پەیوەستبوونەوەی مرۆڤە بە خاک، نیشتمان، سروشت. ئەمساڵیش کە ئەم بۆنە لە خۆمان و هەموو لایەک پیرۆز دەکەین، هێشتا دێوەزمەی کۆڕۆنا، ئاسمانی ووڵاتەکەمان و جیهانی هەر بەجێنەهێشتووە و مەترسی وهەڕەشەکانی ماون. داوا لە هەموو هاونیشتمانیان دەکەین خۆیان بپارێزن و دووربکەونەوە لە قەرەباڵغی و هەموو ڕێوشوێنە تەندروستیەکان پەیڕەو بکەن.
لە نەورۆزی ئەمساڵ، جارێکیتر، پەیامی ژینگەدۆستی وپارێزی خۆمان دووبارە دەگەیەنینەوە هەموو هاونیشتمانیان، کە هەموو هەوڵ وکۆششێکیان بۆپارێزگاری بێ لە ژینگە و دوورخستنەوەی سەیرانگا و شوێنە گەشتیاریەکان لە زبل وخاشاک وهەر کەلوپەلێکی مەترسیدار،کە ببێتە مایەی پیسبوونی زیاتری خاک، ئاو، هەوای-ی کوردستان، کە وەک دەزانرێ یەکێک لە فاکتەرەکانی بەربڵاوی نەخۆشی ومیکرۆب وڤایرۆسەکان، بە تایبەت ڤەیرۆسی (COVED-19) بە هەموو گۆڕاوەکانیشی، تێکچوون و تێکدانی شیرازەی سووری سروشتی ژینگەی جیهان وووڵاتەکانە.
دووبارە ئەم بۆنە وساڵی نوێی کوردی لە هاوڵاتی و هاونیشتمانیان پیرۆز دەکەین و ئومێدەوارین ساڵی کۆتایهاتنی هەموو ئەو کێشە وقەیرانە دروستکراو و خۆرسکەکان بێ و گەلەکەمان هەنگاوی زیاتر لە ئامانج وئاواتەکانی نزیک ونزیکتر بێتەوە. ئەو خواست وئامانجەش، بە یەکڕیزی و تەبایی سەرجەم حزب ولایەنە سیاسی و کوردستانیەکان دێتەدی و دەبێتە فاکتەری پتەوی بڕوابوونی هاوڵاتیان بە ئاییندەکەیان وگەلەکەشمان بە سەرفرازی خۆی دەگات.

پیرۆزە و هەمیشە سەرکەوتووبن.


ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی- کوردستانی

19/3/2021

تقييم المستخدم: 0 / 5

تعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجوم
 
A21CECCC 6A63 4158 9754 4A4D04AE5A7Cسەردار ھێتوتی
 
ب تنێ دگەل هاتنا دەستپێکا وەرزێ بهارێ، هند ژ ناڤەندێن حکومی و حزبی و ڕێکخراوێن جڤاکێ سڤیل و د پال ڤان دا ژی ڕێکخراوێن ژینگەهـ پارێزیێ ل کوردستانێ دەست ب هەوێن چاندنا دارا دکەن و وەک ئەرکەکی ل هەمبەر پاراستنا ڤی وەڵاتی د نرخینن. ئەو ب قات و بوینباخ ڤە ل هەمبەری چاڤکێن کامیرێن ڕۆژنامەڤانان د ڕاوەستن و دەستێ خۆ یێ پیرۆز و موبارەک دهاڤێژنە گوهێن شتلەکا کاژێ و چاڤێ وان ل کامیرێ یە و ب گرنژینەکا هشکڤە وەسا یێ د هزرێ دا یێ پاشەڕۆژا ڤی وەڵاتی ژ نەهامەتیێن پیسبوونا ژینگەهێ دپارێزن.
دگەل کو ژ دل سوپاسدارێن وانین کو هەر چ نەبیت یێ وی شتلێ دارێ ژی دچینن لێ ل سەر ملێ وان تنێ چاندنە و سەخبێری ژی خەما هڕوبا و ڕەحما مروڤێن بێ دلۆڤانە.
فەرە ئەڤ کارێن چاڤلێکرنێ بهێنە گوهرین و سیستەمەکێ ڕێکخستی ب خۆڤە بگریت و هەوا دار چاندنێ ب تنێ ب هاتنا بهارێ ڤە یا گرێدای نەبیت و هەمی دەم سالێن کو بکێر دهێن دار بهێنە چاندن ئەو ژی ب هشیاریا جڤاکی کو ساڵانە ب ملیونان دار بن نەکە چەند بنەکێن کێم بن، لەوما دبێژم:
1.بەری دار چاندنێ، مرۆڤی هشیار بکەن و جڤاکی بێخنە ل سەر هێلا پاراستنا ژینگەهێ.
2.ژینگەهـ پارێزی ب بەرفرەهی ببیتە کار و ئەرکێ حکومەتێ و ساڵانە بودچەیەکێ باش بۆ بهێتە تەرخان کرن.
3.وانێن ژینگەهپارێزیێ بکەڤنە د ناڤا پرۆگرامێن خاندنێ دا هەر ل باخچێن زارۆکان هەتا دگەهیتە زانینگەهێ.
4.دارستنا خۆزایی بهێتە پاراستن و دیر بیت ژ دەستدرێژیا خەلکی، ب هەر بەهانەکێ بیت.
5.ساڵانە ملیون داران بچینن و پاشان سەخبێر بکەن دا کو دەمەکێ کێم دا خەمل وەک بەر لێبهێت.
6.وان شتلان بچینن یێن کو دگەل خۆزایێ کوردستانێ دگونجن و زێدە پێدڤی ب ئاڤ و ئاڤدانێ نەبیت و دەما دسوزن ژی دووبارە ل سەر رهێن خۆ شین ببن وەک دارا بەریێ.

مقالات

Default Image

المستقبل للدول غير المتقاعسة مناخياً

المصادقة على اتفاقية باريس حول تغيّر المناخ تؤشّر إلى عصر جديد، تحكمه قواعد مختلفة عما كان سائداً من قبل. قبل مؤتمر باريس العام الماضي، كان البعض يراهن على أن الاتفاق لن يحصل، والنتيجة كانت توقيع مئتي دولة، بما فيها الملوثان الأكبران الولايات المتحدة والصين.…

دستور اقليم كردستان باللغة الكردية

الإعلان العالمي لحقوق الإنسان

دستور اقليم كردستان باللغة العربية

Go to top