ژیان یاسین
سەرەتا دەمانەوێ بلێین، بەقەد دلی دایك و باوكی ئەو هەموو شەهیدانە دلخوشین بە ئاشكرابون ودادگاییكردنی گەورە جەلادێك ، ئەم بابەتە دەتوانین لە زور رویەوە خوێندنەوەی بو بكەین ،
ئەبێ لەبیرنەكەین كە چەندین سال دەربازبوە لەسەر روخانی رژێمی پێشوی ئێراق و تا ئێستا زور كەیس بە هەلواسراوی ماونەتەوە و زور خەلكیش تا ئێستا چارەی دیارنیە ، لە كاتێكدا گەورەسەرانی ئەو رژێمە خوێنمێژەی كورد لە ناوچە كوردستانیەكان دالدەدەدران ، ژنێكی هەلكەوتو بویە هوی ئەوەی عەجاجی گەورە جەلاد ئاشكراببێت و بەم روژە بگات كە ئەمە لەجێی خویدا جێی رێز و شكویە بو ئەو ژنە كوردە گەورەیە ،
لەلایەكی تر و بابەتێكی تر دەمەوێ ئەوە بلێم كە گرنگە ئەم بابەتە بوروژێنرێ لەبەر ئەوەی نەوەی تازە نەك وەكو پێویست دەربارەی بەعس نازانن بەلكو هیچ نازانن دەربارەی ئەو نەهامەتیانەی ئەم میللەتە چەشتویەتی بەدەست رژێمێكی زالم و ئێستا كەسانێكی حازر لەسەر سفرە نان دەخون . كە لەوانەیە هیچ قوربانیێكیان نەدابێت و وێنەشیان هەبێت لەگەل سەدام بە شانازیەوە .
پارچەی لەهەموویی گرنگتر ئەوەیە كە ببێتە دەرسێك بو ئەو هەموو سەربازانەی لەناو زیندانەكان دان ، ئاگاداربن لە هەلسوكەوتەكانتان لەگەل خەلك ، روژێك دێت وەك عەجاج بەر نەفرەتی گەل دەكەون و پەشیمانی دادی كەستان نادا
لێرەدا كوتا قسەم ئەوەیە ، زیندان جێی عەجاجەكانە نەك شێروانەكان
