چالاکى مێزگەردى جوتیاران

لە پێناو بەشداری وهاوبەشی چالاکی پەرەوەردە و هۆشیاری ژینگەیی و بایەخ وڕۆڵی جوتیاران لەو بارەیەوە، ئێمە لەرێکخراوى سەوزى ئەوروپى و کوردستانى بەشداربووین لە مێزگردێکی کراوەی هاوبەشی دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و ڕێکخراوی ڕۆزا لۆکسمەبۆرگ و ڕێکخراوی ئازادبوون، بەناوی (مێزگردی جوتیاران)، کە لەو مێزگرددا بە میوانداری کۆمەڵێک کەسی شارەزا وپسپۆری کشتوکاڵی و مامۆستای زانکۆ و بە بەشداری دکتۆر شوان سەرۆکی دەستەی کوردستانی و چەند جوتیارێکی بەهرەمەند، باس لە دۆخی کشتوکاڵی وزەوی و بەرهەمە کشتۆکاڵی و بەکارهێنانی قرکەرەکان و کاریگەری گۆڕانی ژینگەیی لەسەر ئەم کەرت و بەهەمە کشتۆکاڵیەکان کرا. لە ئەنجامی ئەو مێزگردەدا، کە گرنگی زۆر بە پەروەردەیی هۆشیاری هەمەلایەنە وبە تایبەت لەڕووی ژینگەیی وپارێزگاری لە ڕەگەزەکانی درا و تا لەداهاتوو درێژە بەم بوارە بدرێ. وەک ڕێکخراوەکەمان کە بەرێز ( محمد مێرگەسورى ) ئەندامى بوردى رێکخراو بەژداربو باسى لە بایەخی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی دا، کە پێویستە پەیڕەوی ئەو ڕێوشوێنانە بدرێ،کە جوتیارەکان گرنگی بە ڕۆڵی بڕ وپیتی خاک وئاو وهەوای کوردستان بدەن وپارێزگاری بکەن، زیاتر لەوەی کە تەنها خاک وەک سەرچاوەیەکی بەرهەمهێنان وقازانجی دارایی وئابووری سەیری خاک و ڕووبەرە کشتوکاڵیەکان بکەن

٢٨/١/٢٠٢٥

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *