کەرتی کشتوکاڵ تەواوکەری پاراستنی ژینگەیە

لە ڕۆژانی 16 و 17ی ئەیلول 2025 بەشدار بووین لە وۆرکشۆپێکی زانستی وئەکادیمی کە لەلایەن ڕێکخراوی Shan Kar سازکرابوو بە میوانداری چەندین شارەزا وپسپۆری کشتوکاڵی و ژینگەدۆست، کە بەشێکیان مامۆستای زانکۆ و بەرپرسی بەڕیوەبەرایەتی وفەرمانگەی حکومی وئیداری بوون. ئێمەش وەک (E.K.G.O) ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی – کوردستانی بانگهێشتنی ئەو وۆرکشۆپە بووین ئەندامی بۆردی ڕیکخراوەکەمان محەمەد مێرگەسۆری بەشداری وۆرکشۆپەکە بوو، و لە دوو ڕۆژەدا ئاماژە بە ئەزموونی چین لە بواری پێشخستنی کشتوکاڵی و پاراستنی ژینگە کرا و چەندین نموونە و توێژینەوە وزانیاری بەسوود خرانەڕوو و لەگەڵ ئەوەش ڕاسپاردەی پێویست ئامادەکران بۆ گەیاندنی بە وەزارەت ولایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی و پاراستنی ژینگەی ،کە هەروو بوارەکە هاوتەریبی یەکتر وتەواوکەری یەکترن لە ڕووی زانستی و واقعیەوە، چەندە پارێزگار لە سروشتی کشتوکاڵی خاک وئاو بکرێ ئەوەندە دەتوانرێ پارێزگاری لە سستمی ئیکۆلۆژی وژینگەیی کوردستان بکرێ.

ئومێدی سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *