بەڕێوەچوونی گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر مەترسییەکانی( گۆڕانی ئاو و هەوا)

لە درێژەی کارەکانی تۆڕی ئۆزۆن بۆ پاراستنی ژینگە لە عێراق، ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، بە هەماهەنگی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لقی سلێمانی و تۆڕی میدیایی درەو، لە رۆژی 6 ی ئەیلولی 2025 پڕۆژەی بەرەوپێشبردنی ڕەوشی مافی مرۆڤ و برەودان بە بەشداری کردنی دیموکراسیانە، لە پێناو یەکخستنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا، بەڕێوەچوو.

کە تێیدا، وەکو هەنگاوی یەکەم بەشێک لە بەڕێوەبەری دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان، تێیدا بەشداربوون.

گفتوگۆ کرا لەسەر(هۆکار، چارەسەر، مەترسییەکانی)، گۆڕانی ئاو و هەوا لە سەر ئاستی کوردستان، ڕۆڵی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ل هۆشیارکردنەوە و کەمکردنەوەی ئەو مەترسییانە.

وابڕیارە، ئەم کۆبوونەوانە لە داهاتوودا بەردەوامیان هەبێت و فراوان بکرێن بە هەماهەنگی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان.

دواتر لە میانەی گفتوگۆکە، چەندین پێشنیار و ڕاسپاردەکان تاوتوێکران، وابڕیارە بکرێتە .ڕاپۆرتێک و لە داهاتوودا کاری

لەسەر بکرێت.E.K.G.O وەک ڕێکخراوی سەوزیی ئەوروپی-

کوردستانی بەشداربووین و هاوکارمان مامۆستا ماردین عەبدولکەریم لە دانیشتنەکەدا دیدو،ڕوانینیزانستی و،واقعیانەی ڕێکخراوەکەمانی خستۆتەڕوو وپاڵپشتی ڕێکخراوەکەمانی لە هەر پڕۆژە وچالاکیەکی زانستی و پاراستنی ژینگەیی و بە یاسا وکەلتوورکردنی ژینگەیی گەیاندە هەموو لایەک تاکو لە داهاتووش هەموو ڕێکخراوەکانی ژینگەیی و بواروکایە وکەرتەکانی دیکەش هاریکاری یەکتر بکەن بۆ بەڕەوپێشبردنی کومەڵگە و پاراستنی پایەکانی ژینگەیی کوردستان.چونکە لەوبارەیەوە مەترسی بەرنامەڕێژ هەن ودەبێ بەڕوویان بوەستینەوە و چارەسەریان بۆ بدۆزرێ

وەک E.K.G.O پێزانینمان هەیە بۆ هەر هەوڵ و چالاکیەک ـ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *