لەسەر بانگهێشتی ئامادەکەرانی کۆنفرانس هاوڕێمان محەمەد مێرگەسۆری ئەندامی بۆردی بەڕیوەبردن بە یاوەری هاوڕێی دیکە وەک ڕێکخراوی (EKGO) بەشداربوون لە یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەناوی (Eco Kurdistan-1) کە لەلایەن زانکۆی سلێمانیەوە ساز کراوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ 19- 20\11\2025 بەردەوام بوو .
لەم کۆنفرانسەدا ژمارەیەک ئەکادیمیستی ووڵاتانی دەرەوە و عەرەبی وئیقلیمی و عێراقی وهەرێمی کوردستان بە چەند توێژینەوەی زانستی و ژینگەیی بەشداربوون،کە هەموویان پەیوەندیان بە کۆی پرسەکانی ژینگە و چۆنیەتی دۆزیینەوەی چارەسەر بۆ ئەو پرس و کێشە وگرفتانە هەبوو، کە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی پێیانەوە گیرۆدە بوون، ئەمەش دەچێتە ڕیزی هەموو ئەو دەستپێشخەری و هەوڵانەی دیکەی زانکۆی سلێمانی کە لە ماوەی تۆماری مێژوویی ئەکادیمی و زانستی و مەعریفی خۆی ئەنجامی داون. هەر لە میانەی کۆنفرانسەکەدا ئاڵۆگۆڕی بیروڕا وبۆچوون لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆی هەریەک لە سلێمانی وهەولێر و سۆران ودهۆکمان گۆڕیەوە و داوامانکرد لە ئایندەیەکی نزیک کۆنفرانس و دیداری زانستی لەبارەی ژینگە وپرسەکانی پەیوەست پێیەوە لە هەموو هەرێم وعێراق و بەتایبەت هەموو زانکۆیەکان ساز بکرێن. وێرای پێزانین و دەستخۆشی
بەو ئومێدین راسپاردە ودەرئەنجامەکانی
بچنە خزمەتی بواری ژینگەیی و زانستیەوە.