دارستانەکان پارێزەری ئیکۆسیستەمی سروشتین

دوێنێ 29ی ئەیلول ئەندامی بۆردی بەڕێوەبردنی ڕێکخراوەکەمان هاوڕێ محەمەد مێرگەسۆری لە هۆڵی ڕامادا لە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی شارپرێسەوە بانگهێشتکرابوون بۆ بەشداری کردن لە پانێڵێکی تایبەت بە ناونیشانی ( ڕۆڵی دارستانەکان لە ڕاگرتنی هاوسەنگیی ژینگەییدا).

لە به‌شێكى دیكه‌ى مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چونى پانێڵێك بوو تایبه‌ت به‌ژینگه‌ى كوردستان‌و هۆكاره‌كانى ئاگركه‌وتنه‌وه‌و چۆنێتى چاره‌سه‌رى گرفته‌ ژینگه‌ییه‌كان له‌كوردستاندا كه‌ هه‌ریه‌ك له‌(مه‌عروف مه‌جید سه‌رۆكى ڕێكخراوى ئاینده‌، د. ڕۆژان فه‌ره‌یدون‌و د. هاوڕێ یاسین) به‌شدارییانكردو
چه‌ندین سه‌رنج‌و بابه‌تی گرنگیان پێشكه‌شكرد.

نوێنەر وبەشداربووی ڕێکخراوەکەمان پشتیگری وڕاوسەرنجی ڕێکخراوەکەمانی گەیاندە ناوەندی شارپرێس ودەستخۆشی وپێزانینی پێ گەیاندن لە پای گرنکی دانیان بە بوار وپرسی ژینگەی کوردستان.

هەر لە میانەی ئەم پانێڵەدا ڕێز لە بنەماڵە وخانەوادەی شەهیدانی پارێزەری ژینگەی کوردستان گیرا، خەڵات پێشکەشی حەوت شەهیدی ئەم ڕێگەیە کرا، کە ئەم ساڵ بۆ پاراستنی ژینگە ودارستانەکانی کوردستان لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیانی خۆیان بەختکرد کە ئەوانیش شەهیدانی هەلەبجە وپێنجوێن و سنە ومەریوان بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *