تقييم المستخدم: 0 / 5

تعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجومتعطيل النجوم
 

بۆ هەموولایەکتان، ئازیزن)
بەپێی سەنتەری توێژینەوەی ستۆکهۆڵم بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی
Stockholm International Peace Research Institute کە کورتکراوەکەی بریتیە لە SIPRI و دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەم سەنتەرە لە پاش ساڵی ٢٠١٠ دا ئەوەی خستەڕوو کە لە داهاتوودا شەڕ لە تەواوی سەر گۆی زەوی لەسەر داهاتی وزە و ئاو دەبێ، بە گشتی لەسەر سامانی سروشتی و پێداویستی وڵاتان بۆ ئەم سامانە بۆ بەرهەمهێنان و دابینکردنی ئاسایشی نیشتیمان و ئاسایشی خۆراك و ئارامی نێوخۆ.
هەوەها پێشبینی و بەدواچوونەکانی شارەزا و پسپۆرەکان بۆ گۆڕانەکانی داهاتوو لەبارەی کێشە و ڕووداو و چارەسەرەکان، باس لەوە دەکەن کە ژمارەی دانیشتوانی جیهان تا نیوەی ئەم سەدەیە دەگاتە زیاتر لە هەشت ملیار کەس، ئەم زیادبوونە خۆی لە خۆیدا داواکاریەکانی دواڕۆژ بۆ ئاو و خۆراك و خاك و نیشتەجێبوون و کەلوپەلی پێویست بۆ فابریك و پیشەسازی دەخاتەڕوو، ئەو ناوچانەی ژمارەی دانیشتوانی تیادا زیاد دەکەن بریتین لە ئاسیا و ئەفریقیا کە ٤٤% ی دانیشتوانی جیهانی لەسەر دەژی، ئەم زیادبوونی دانیشتوانە ئاماژەی گرنگ و هۆکاری ئاشکرایە بۆ پێویستی زیاتر بۆ وزە و ئاو و سەرجەم سامانی سروشتی، جگە لەو پێشبڕکێ و کێبڕکێیەی لە نێوان چین و ئەمریکادا هەیە لەسەر ئاستی وەبەرهەمهێنان، وە پێشتریش ئاماژەم بەوە داوە کە ئابووری بەهێز هەر خۆی دەسەڵاتە و هەر خۆی سیاسەت ئاراستە دەکات، بۆیە ئەمڕۆ شەڕی دەسەڵات شەڕی ئابووریە و شەڕی ئابووریش شەڕی سیاسەتە.
گۆڕەپانی ئەمڕۆی جیهان، بێ ئەوەی دوای ئەو توێژینەوە و لێکوڵینەوانەی
SIPRI بکەوین، دیاردەی شەڕی ئیقلیمی و نائیقلیمی لەسەر وزە و ئاو پیوە دیارە، دروستکردنی بەنداو لەسەر ڕوباری نیل ودیجلة و فورات و ئیندۆس و قۆرخکردنی ئاوی حەوزی ئوردن لەلایەن ئیسرائیلەوە و شەڕی ئۆکرانیا و ڕوسیا و هەستیاری مامەڵەی ئەوروپا و ئەمریکا لەگەڵ تورکیا لەسەر پەڕینەوەی وزە و قۆڕخکردنی پەیوەندیە نێونەتەوەییەکانی نێو دونیا لەلایەن تورکیاوە بەهۆی شوێنی ستراتیژیەکەی، کە ئەگەری ئەوە هەیە کە بە گۆڕان لە نەخشەی هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەخشەی ستراتیژی تورکیاش لەق بکات.

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرامبەر گۆڕانکاریە، هۆکاری ئەو گۆڕانکاریەش تەنها چۆنیەتی و چەندیەتی وزەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، چونکە گرنگی ئەم ناوچەیە بۆ ڕۆژئاوا تەنها لە ڕوانگەی بەتاڵکردنەوەی عەمباری چەکی ڕۆژئاوا بەهۆی شەڕی ناوچەکە و بۆ پڕکردنەوەی عەمباری وزەکەیانە بۆ دوبارە دروستکردنی و بەردەوامی پیشەسازی بە گشتی و پیشەسازی چەك بەتایبەت.

لەلایەکیترە، وڵاتی چین پێنجەمین وڵاتی بەرهەمهێنەری وزەیە و بەشی پێداویستی خۆی ناکات و بە هەموو شێوەیەك سامانی ئەفریقا هەڵدەڵووشێت، هەروەك چۆن تورکیا بەرامبەر کوردستان دەیکات، لە خستنەڕووی ئەم قەیرانانە شێوەی ئیدارەی دەسەڵات و جۆری ژیانی ئەو وڵاتانە دیاری دەکات کە چۆن کاتێ زانست و پەروەردە و تەندروستی نەبنە کۆڵەکەی کۆمەڵگا، ئەوسا کۆمەڵگاش نابێتە کۆڵەکەی ژیانێکی ئارام و جێگیر، پێش هەموویشی ژینگەی مرۆڤ دەکەوێتە مەترسیەوە.

ماویـــەتی

مەدیحە سۆفی

ماستەر لە بواری ژینگە

زانکۆی بۆن/ ئەڵمانیا


مقالات

Default Image

المستقبل للدول غير المتقاعسة مناخياً

المصادقة على اتفاقية باريس حول تغيّر المناخ تؤشّر إلى عصر جديد، تحكمه قواعد مختلفة عما كان سائداً من قبل. قبل مؤتمر باريس العام الماضي، كان البعض يراهن على أن الاتفاق لن يحصل، والنتيجة كانت توقيع مئتي دولة، بما فيها الملوثان الأكبران الولايات المتحدة والصين.…

دستور اقليم كردستان باللغة الكردية

الإعلان العالمي لحقوق الإنسان

دستور اقليم كردستان باللغة العربية

Go to top